لە لێکۆڵینەوە لە شارەوانی بێشکتاشدا ٥ کەس دەستگیرکران

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دژی شارەوانی بێشكتاشدا پێنج کەس دەستگیرکران کە لە نێویاندا سەرۆک شارەوانی هەیە.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە لایەن دواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵەوە لە دژی شارەوانی بێشکتاش بە پاساوی گەندەڵی دەستپێکراوە، پێنج کەس دەستگیرکران.

دوای ڕێکارەکان، دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو پێنج کەسە دەکرد، کە سەرۆکی شارەوانی عەلی ڕزا یڵمازیشی تێدایە.