دایکانی شەممە لە چارەنووسی نورەدین یەدیگوڵیان پرسی

دایکانی شەممە لە چارەنووسی نورەدین یەدیگوڵیان پرسی کە ٤٤ ساڵ لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێن کرا.

دایکانی شەممە

دایکانی شەممە و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای ١٠٤٧هەمین چالاکییان ئەنجام دا.

دایکانی شەممە بە هەڵگرتنی وێنەی کەسوکاریان کە لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێن کران لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە. ئەم هەفتەیە لە چارەنووسی نورەدین یەدیگوڵیان پرسی کە لە ١٢ی نیسانی ١٩٨١ لە ئیستەنبوڵ لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا و پاشان بێسەروشوێن کرا.

لە هاوسەرۆکایەتی گشتیی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ئەرەن کەسکین بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوو. ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن بەسنا تۆسونەوە خوێندرایەوە.