نەجلا یەڵدز ئازادکرا

نەجلا یەڵدز کە ساڵی ٢٠١٦ بە پاساوی "ئەندامێتی ڕێکخستن" ٩ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە زیندانی ژنانی سینجان ئازادکرا.

ئەندامانی توای_دەر و پارێزەرانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لەبەردەم زیندان پێشوازیان لە نەجلا یەڵدز کرد.

نەجلا یەڵدز قسەی کرد و سری سورەیا ئۆندەری بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند بەهیوام هەموو هەڤاڵان لە نزیکترین کاتدا ئازادبکرێن.