وەزیری داد: زیندانەکانی عێراق دووهێندەی ڕێژەی ستاندار زیندانی تێدایە
وەزیری دادی عێراق خالید شوانی ڕایگەیاند، لە کۆی ٣١ زیندان لە سەرتاسەری عێراقدا ٦٥ هەزار زیندانی تێدایە و کۆی زیندانەکان دووهێندە لە توانای دیاریکراویان زیندانییان تێدایە.
وەزیری دادی عێراق خالید شوانی ڕایگەیاند، لە کۆی ٣١ زیندان لە سەرتاسەری عێراقدا ٦٥ هەزار زیندانی تێدایە و کۆی زیندانەکان دووهێندە لە توانای دیاریکراویان زیندانییان تێدایە.
لە لێدوانێکییدا بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتید پرێسی ئەمریکی، وەزیری دادی عێراق خالید شوانی و ڕایگەیاند: "کاتێک دەستمان بە کار کرد، ڕێژەی زیندانیان لە گرتووخانەکاندا سێ هێندەی ڕێژی ئاسایی بوو، بەڵام لەماوەی دوو ساڵدا ئەو ڕێژەیەمان کەم کردەوە بۆ دوو هێندە . ئامانجمان ئەوەیە کە تا ساڵی داهاتوو ئەم ڕێژەیە بگەیەنینە ستانداردە نێونەتەوەییەکان."
شوانی ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی یاسای لێبوردنی گشتی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، ٢ هەزار و ١١٨ زیندانی لە زیندانەکانی سەر بە وەزارەتی داد ئازاد کراون و گوتی: "بەڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەوە نیگەرانن کە بڕیارەکانی لێبوردن تاوانبارانی گەندەڵی و تیرۆریش بگرێتەوە."
خالید شوانی دەستنیشانی کردووە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی جێگە و راگرتنی زیندانیان، چوار زیندانی نوێیان دروستکردووە و شەش زیندانی دیکەیان گەورەتر کردووە. هاوکات لەگەڵ وڵاتانی جیاوازدا سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی سەدان زیندانی بیانی داعش دانوستانەکانیان بەردەوامن.
خالید شوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی یاسایی لێخۆشبوون لە عێراقدا، سزای لە سێدارەدان هەڵگیراوە.