هەزاران کەس سەرکەوتنی بەرخۆدانی سەردەمیان پیرۆزکرد
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتنی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیان پیرۆزکرد کە ١١٨ ڕۆژ بەردەوام بوو.
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتنی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیان پیرۆزکرد کە ١١٨ ڕۆژ بەردەوام بوو.
گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین، ئێشکگرییان دەست پێ کرد، پاش ئەوەی گەیشتن بە ئامانجەکەیان، کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا. سەدان کەس بۆ پیرۆزکردنی سەرکەوتنی بەرخۆدانی سەردەم لە چەندین شار و شارۆچکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕژانە شەقامەکان و سەرکەوتنی بەرخۆدانەکەیان پیرۆز کرد.
لە گۆڕەپانەکان وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە، هەروەها وێنەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان و عەگید ڕۆژ کە لەکاتی ڕووماڵکردنی بەرخۆدانەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران و شەهیدانی تر بەرزکرانەوە.