شەهید شەڕڤان قامیشلۆ بە مەڕاسیمێکی شکۆدار بە خاک سپێردرا

شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆسی قەسەدە شەڕڤان قامیشلۆ (عەبدوڵا عومەر) بە بەشدارییەکی جەماوەری پێکهاتەکانی قامیشلۆ بە خاک سپێردرا.

شەهید شەڕڤان قامیشلۆ

شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆسی قەسەدە شەڕڤان قامیشلۆ (عەبدوڵا عومەر) لە ١٧ی نیسان لە شاری حەسەکە لە کاتی ئەرکی خۆییدا لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێكی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە شاری حەسەکە بە خاک سپێردرا. بە سەدان دانیشتووی شاری قامیشلۆ کورد، عەرەب، سوریانی و ئەرمەنی و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و پارتە سیاسییەکان بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.

جەماوەر تەرمی شەهید کە بە ئاڵای هێزەکانی کۆماندۆس پێچرابوو، بە گوڵیش ڕازێنرابوویەوە، لە بەردەم ناوەندی پەیەدە لە گەڕەکی ئەنتەریە هەڵگرت بەرەو گۆڕستان بە ڕێکەوتن.

کاتێک تەرمی شەهید گەشتە گۆڕستان بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بەرخۆدان ژیانە" پێشوازی لێکرا و مەڕاسیمێک ئەنجام درا. ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ شێرۆ شەرۆ سڵاوی لە بەرخۆدانی شەڕڤانان کرد و گوتی: "گەلی گەڕەکی کەناڵی سوێس قارەمانەکانیان فیدای نیشتیمان دەکەن. ئەمڕۆ قارەمانێکی دیکە بە هەلهەلەی دایکان بە خاک دەسپێرین. تاوەکو بە دیهێنانی ئازادی شوێنکەوتەی ڕێگەی شەهیدان دەبین".

لە مەڕاسیمەکەدا باوکی شەهید شەڕڤان، جەمشید عومەر ئاماژەی بەوەدا بە شەهید بوونی کوڕەکەی سەربەرزە و گوتی: "شەڕڤان تەنها شەهیدی ئێمە نییە، شەهیدی ئەم گەلەیە".

هەروەها جەمشید عومەر خوازیار بوو یەکێتی کوردان دروست ببێت.

لە دوای قسەکان ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕەڤین شیخ موس ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد. تەرمی شەهید شەڕڤان بە دروشم و هەلهەلەی دایکان بە خاک سپێردرا.