پارێزەرانی ئاشتی: بەهیواین ئۆندەر درێژە بە تێکۆشانەکەی بدات

پلاتفۆرمەکانی ئاشتی، دەربارەی ڕەوشی ئۆندەر کە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و گوتیان: "بەهیواین ئۆندەر باش بێت و درێژە بە تێکۆشانەکەی بدات".

سری سورەیا ئۆندەر

کۆڕبەندی ئازادی و ئاشتی ئەوروپا، دەسپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئاشتی، سینەماکارانی خەباتگێڕ بۆ ئاشتی، دەسپێشخەرییەکانی مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە ئاشتی، دەربارەی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر کە جەڵتەی دڵ لێی داوە، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن، دڵخۆشن بەو هەواڵانەی باس لە باشتربوونی ڕەوشی تەندرووستی ئۆندەر دەکەن، جەخت دەکەنەوە کە باوەڕیان وایە ئۆندەر بەم نزیکانە باشتر دەبێت و درێژە بە تێکۆشانی ئاشتی دەدات، گوتیان: "خۆڕاگربە دۆستی هێژا، خۆڕاگربە و بەرخۆدان بکە لەپێناو ئاشتی و وڵاتەکەت".