لە دێرسیم قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە بە بیر هێنرانەوە
لە یادی ٨٨ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ساڵانی ١٩٣٧-٣٨ یادیان کرایەوە. لە ناوەندی شاری دێرسیم بە بێدەنگی ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
لە یادی ٨٨ـەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ساڵانی ١٩٣٧-٣٨ یادیان کرایەوە. لە ناوەندی شاری دێرسیم بە بێدەنگی ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی دێرسیم یادکردنەوەکۆمەڵکوژی دێڕسیم بەڕێوە چوو و ئەندامانی کۆمەڵەی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (داد)، دەم پارتی، پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوان (ئەسەپە)، کۆمەڵەی پیر سوڵتان عەبدال، نوێنەرانی زۆرێک لە ڕێکخراوەکان و دانیشتوانی ناوچەکە بەشدارییان کرد.
ڕێپێوانەکە لە شەقامی هونەرەوە دەستی پێکرد و لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا کۆتایی هات. بەشداربووان وێنەی سەید ڕەزا و پانکارتی ڕەشیان بەرز کردەوە. بەیاننامەیەک وەبیری هێنرایەوە کە لە ساڵی ١٩٣دا بە دەیان هەزار کەس کۆمەڵکوژ کران و هەزاران کەس بە زۆر ئاوارە کران و بە سەدان منداڵیش بێسەروشوێن بوون. ڕاگەیەندار کە دوای ئەو کۆمەڵکوژییە، ئاسمیلەکردنی کولتووری قووڵتر بووەتەوە و هێرشی توند بۆ سەر پێکهاتەی ئایینی عەلەوییەکان بەردەوامی هەبووە.
سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی دێرسیم، عەلیڕەزا بیلیر، ڕایگەیاند کۆمەڵکوژییەکە جیا لە پرۆسەی ئاسیملاسیۆنی جەستەیی زیاتر کۆمەڵکوژی ئایینی و کۆمەڵایەتی بوو و داوای کرد گۆڕی قوربانییەکان ئاشکرا بکرێت.
هەروەها سەرۆکی کۆمەڵەی پیر سوڵتان عەبدال، جوما ئەرچە ڕایگەیاند کە نەبوونی ڕووبەڕوو نەبوونی مێژوویی گەورەترین بەربەستی لەبەردەم دیموکراسی لە تورکیا دروستکردووە.
هەروەها سەرۆکی ئەمەپە ئەرگین تەکین و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ئەسەپە ئۆرهان چەلەبی داوایان کرد ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکە رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
هەروەها یوکسەل موتلو، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی باوەڕییەکانی گەلانی دەم پارتی دێرسیم کۆمەڵکوژی دێرسیمی بە جینوساید وەسف کرد و ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی بە جینۆساید نەناسرێت، ناتوانرێت باس لە دیموکراسی بکرێت لە تورکیا.
هەروەها زەینەل کەتە هاوسەرۆکی گشتی داد ئاماژەی بەوەدا کە ئاشکرانەکردنی شوێنی گۆڕەکان بە واتای بێبەشکردنی عەلەوییەکانە لە شوێنە پیرۆزەکان و زیارەتگاکانیان و رایگەیاند کە ئەوان ئەم هێرشە بۆ سەر بیرەوەری کۆمەڵایەتی، کولتوور و باوەڕەکان قبوڵ ناکەن.