ئۆپراسیۆنەکەی کەمپی هۆڵ لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە
ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە کەمپی هۆڵ لە ڕۆژی دووەمدا لە بەشەکانی ژنانی داعش و پەنابەرانی عێراق بەردەوامە.
ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە کەمپی هۆڵ لە ڕۆژی دووەمدا لە بەشەکانی ژنانی داعش و پەنابەرانی عێراق بەردەوامە.
ئۆپراسیۆنی ئەمنی کە دوێنێ لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستی پێکردبوو، لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە. ئۆپراسیۆنەکە بە دەستپێشخەری یەپەژە و قەسەدە بۆ پاکردنەوەی کەمپی هۆڵ و دەوروبەری لە شانە نوستووەکانی داعش دەستی پێکردووە و لە بەشەکانی ژنانی داعش و پەنابەرانی عێراق بەردەوامە.
هێزەکانی ئۆپراسیۆن بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان بە ئۆپراسیۆنی گەڕان لە بەشەکانی ژنانی داعش و پەنابەرانی عێراق کرد. ئۆپراسیۆنەکە لە هەر دوو بەشەکە بەردەوامە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوێنێ (١٨ی نیسان) بە ڕاگەیاندراوێک ئۆپراسیۆنێكی لە دژی شانە نوستووەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ دەستپێکرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترابوو: "لەم دواییانەدا لە کەمپەکە هەوڵی دووبارەی شانە نوستووەکانی داعش بۆ ڕفاندنی بنەماڵەکان دروستبوو. هەروەها بە دەیان دۆخی هەڕەشە و لێدان لە دژی دانیشتووانی کەمپەکە ئەنجام دراوە".
لە کەمپی هۆڵ کە ٤٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەلاتی حەسەکەوە دوورە، ٣٥ هەزار و ٣٢٣ کەس هەیە، لەوانەش ١٣ هەزار و ١٢٤ کەسی پەنابەری عێراقین، ١٥ هەزار و ٨٠٥ کۆچبەری سووریین، ٦ هەزار و ٣٨٥ ژن و منداڵی داعشن.