لە چەندین شار داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا

لە شارەکانی قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانێ و حەلەبی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەزاران کەس داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆییان کرد و پەیامی بەردەوامیدان لەسەر تێکۆشانیان دا.

ڕێپێوانی ئازادی

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' دا چالاکییەکان لە ئاستێکی بەرفراواندا بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. لە ڕێپێوانە جەماوەرییەکاندا ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵکران و پانکارت بە درووشمی "ئێستا کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمانە" بەرزکرایەوە.

جەماوەری ڕێپوانەکان بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"ییان گوتەوە.

ئەمڕۆ لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، کۆبانێ و حەلەب بە پێشەنگایەتی ژنان بەشێوەیەکی جەماوەری ڕێپێوان ئەنجام درا و پەیامی 'تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین' درا.

ڕێپێوانەکە لە لایەن کۆنگرە ستارەوە ڕێکخران، کە سەرجەم پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سووریانی، ئەرمەنی تێیدا بەشداربوون. هەروەها ئەندامانی ڕێکخرا و بزاوتەکانی ژنان، پارتە سیاسی و ڕێکخراوە کۆمەڵگایەکان و بە هەزاران کەس بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوانەکەکان بە گوتنەوەی درووشم و دووپاتکردنەوە لە بەردەوامی تێکۆشان کۆتای هات.

کۆبانێ

حەسەکە

Li Hesekê meş: Bêyî azadiya fizîkî ya Rêber Abdullah Ocalan aştî pêk nayê