'شەڕ هۆکاری هەژاری و قەیرانەکانە و ئاشتی چارەسەرییە'

کرێکار و ڕەنجدەران کە بەشداری ١ی ئایاری ئامەد بوون گوتییان: "شەڕ هۆکاری هەژاری و قەیرانەکانی وڵات، گەر ئاشتیی بێتەئاراوە ئەوا ئایندەی منداڵەکانمان دەڕەخسێنێت."

ئەمساڵ جەژنی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکار و ڕەنجدەران بە جۆشەوە بە ڕێپێوان و چالاکی جۆراوجۆر لە جیهان بەگشتی لە کوردستاندا بەتایب پیرۆز کرا. ناوەندی گردبوونەوەی ئەمساڵی ١ی ئایار لە ئامەد گۆڕەپانی وێستگە بوو. بەهەزاران کەس بەشداری گربوونەوەکان بوون و سەرنجییان خستەسەر تێکۆشانی ئاشتی و ڕەنجدان و داوای مسۆگەرکردنی هەلومەرجەکانی ژیان و کارکردنی ڕەنجدەریان کرد.

لە گۆڕەپانەکانەوە ڕەنجدەران و کرێکاران بۆ ئاژانسمان قسەیان کرد و بۆچوون و خواستەکانی خۆیان دەبری و جەختیان لە گرنگی پێکهێنانی ئاشتی کردەوە.

'پێویستە پرۆسەکە بە هەموارکردنەوەی یاسایی هەمیشەیی بکرێت'

یاسەمین نۆیان ئەندامی تممۆب: لە گۆڕەپانەکانداین و دەنگمان هەڵدەبڕین و خواستمان ژیانێکی دیموکراتیکە. خواستمانە بوجەی وڵات بۆ ئاشتی خەرج بکرێت، چونکە هۆکاری قوڵێ هەژاری و قەیرانەکان تەرخانکردنی بوجەی وڵاتە بۆ شەڕ. پێویستە هەموو هاوارێکمان بۆ ئاشتی بێت و پرۆسەکە بە هەموارکردنەوەی یاسایی هەمیشەیی بکرێت.

'داوای ڕەنج و مافی خۆمان دەکەین'

ئەندامی لقی ئەگتیم-سەنی ئامەد ئەحمەد فەسیح: بۆ دەستخستنی مافەکانمان لێرەین. لە ئێستادا هەموو جێگەیەک گیرۆدەی قەیرانە و کاریگەری لەسەر هەموومان داناوە. هۆکاری سەرەکی ئەمەش بێگومان شەڕەکانی وڵاتە. پێویستە پارەی شەڕەکان بۆ خزمەتی گەل خەرج بکرێت نەک بۆ شەڕ. بۆیە پێویستە پێکەوە ئاشتی بونیاتبنێین و پێویستی هەموو گەلانە.

'چارەسەری هەژاری تەنها ئاشتی و ئازادییە'

ئەندامی کولتووری جەیلان دەمیر: هەرهەنگاوێک بۆ رەخساندنی خواستەکانمان دەنێین ڕێگری لێدەکرێت، بەڵام بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان. چارەسەری هەژاری و قەیرانەکان، تەنها ئاشتیی و ئازادییە بۆ تێکۆشانمان بۆ ئاشتی بەردەوام دەبێت.

'١ی ئایار ڕۆژی هەموو ڕەنجدەرانە و ڕۆژی هیوای ئاشتییە'

بەڕێوەبەری لقی ئامەدی ئەگتیم-سەن، سەلمان ساگ: وەک هەمیشە گەل لێرەیە و خواستمان دەستهێنانی مافەکانمانە چونکە ١ی ئایار ڕۆژی هەموو ڕەنجدەران و کرێکارانە. لەمساڵدا گەل بە چاوەڕانی و هیوای ئاشتییەوە ڕژاوەتە گۆڕەپانەکان. پێویستە موخاتەبی هیوای گەل ببینین و بە گوێرەی وی هەنگاوەکانمان بنێین. لە گۆرەپانەکان دەبین و دژ بە هێرش و شەرەکان دەوەستینەوە.

'دەبێت ئاشتییەکی هەمیشەیی بونیاتبنرێت'

ئەندامی تومبیل- سەن، ئایشە ئەردەمچی: ساڵانە قەیرانەکان قوڵتردەبنەوە، ئەمە حەقیقەتی ئەم وڵاتەیە کە گیرۆدەی شەرە. لێرەین بۆ کۆتایهێنان بە شەر و قەیرانەکان، کرێکاران ژیانێکی ئازاد و یەکسانیان دەوێت. ئاشتی هیوایەکی مەزنمان تێدا دەچێنێت، لەو هیوایەداین ئاشتییەکی هەمیشەیی بێتەئاراوە، بێگومان هەر ئاشتییە ئایندەی منداڵەکانمان دەڕەخسێنێت.