پشت پەردەی هێرشەکانی هەتەشە لە دژی دورزییەکان

چەکدارانی هەتەشە بە هێرشەکانیان بۆسەر دورزییەکان دەیانەوێت پەیام بدەنە چەندین لایەن؛ هێرشەکە لە جوگرافیایەکی بەرفراواندا لە دژی هەموو گەلانی هەرێمەکە ئەنجام دەدرێت.

هێرشەکانی هەتەشە

هێزەکانی گرێردراوی هەتەشە شەوی ٢٨ی نیسان بە چەکی قورس لە دژی هەرێمی جەرمانای باشووری دیمەشق هێرشییان دەستپێکرد. ئەم هێرشە تەنها بە جەرمانا سنووردار نەبوو، تاوەکو سەحنایا، ئەشرەفیە و سوەیدا بڵاوبوویەوە؛ بە دەیان مەدەنی لە هێرشەکاندا کووژران.

وەک لەبیرتان بێت، ماڵپەڕی "لێکۆلین ئۆرگ" لە هەواڵەکانی ٧ی ئادار و ١٣ی ئاداردا، پلانە پیسەکانی دەوڵەتی تورک بە دەستی میت و کوردیناسیۆنی هەتەشە لە دژی هەرێمەکەی ئاشکرا کردبوو. بەرپرسانی میت لە کۆبوونەوەی باڵوێزخانەی تورکیای سووریادا، لە فەرماندەکانی هەتەشەیان داواکرد لە سوەیدا دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن، ڕێ لەبەردەم بەرفراوانبوونی سەربازی دورزییەکانی هەرێمە جیاوازەکان بگرن، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەسەر بارەگای تی-٤ و پالمیرا کە تورکیا لێی جێگر دەبێت، ئاژاوە دروست بکات.

لەم چوارچێوەدا لەلایەن میت و هەتەشەوە بە ژیری دەستکرد بەکارهێنرا و دیمەنێک کە سووکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دەکات ئامادەکرا و وەک هی سەرکردەی دورزەکان، مەروان کوان بڵاوکرایەوە. پاشان هێرش بۆ سەر گەلی دورز دەستی پێکرد. داعش و جیهادیستییە بیانییەکانی ناو هەتەشە، دوای هێرشەکانیان لەسەر خوێندکارە درووزییەکان لە حومس و دیمەشق، شەوی ٢٨ی نیسان شاری جارامانای سەر بە سوەیدایان کردە ئامانج و دەیان مەدەنییان تیرۆرکرد.

هەرچەندە سەرۆکی دورزەکان هەم تۆماری دەنگیی بڵاوکردەوە، هەم هێرشەکانی شەرمەزار کرد، بەڵام لە لایەن گروپە تورکمانەکانی گرێدراوی دەوڵەتی تورک هێرشەکانیان لەسەر هەرێمەکانی جەرمانا، سەحنایا، ئەشرەفیە، تالا و سوەیدا زیاد کرد. دوای هێرشەکە ئیدارەی دیمەشق سەرەتا بێدەنگ بوو. دواتر ڕاگەیەندرا کە ڕێککەوتنێک لە نێوان شێخەکانی دوزز و حکومەتی دیمەشق کراوە، بەڵام هێرشەکان بێبچڕان بەردەوامن و تا ئێستاش ڕانەوەستاوە.

ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر درووزەکان قبوڵ ناکەین

ئیسرائیل لە دوای هێرشەکانی هەتەشە ناڕەزایەتی نیشان دا، ڕایگەیاند کاروانێکی جیهادیستی کردووە بە ئامانج کە هێرشییان بۆ سەر دروزەکان کردووە. کە. هەرچەندە بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئیسرائیل ڕایانگەیاند بە ئامانجگرتنی دورزەکان قبوڵ ناکەن، بەڵام ئەم دەستوەردانانەش تێرکەر نەبوو.

هەڕەشەی کۆمەڵکووژی نوێ

کۆمەڵکووژی لە دژی عەلەوییەکان و دورزەکان بەردەوامە. کاتێک هەتەشە بە هێز دەبێت، پەرە بە  سیاسەتی کۆمەڵکووژی دەدات، هێرشی کۆمەڵکووژی لە دژی گەلانی سووریا و گەلانی هەرێمەکە ئەنجام دەدات. ئەمە قۆناغی ئامادەکارییە، لەبەر ئەمەش دەبێت گەلانی سووریا بە خێرای خۆپاراستن و ڕێکخستنبوونی جەوهەرییان بونیات بنێنن.

 هێرشەکان هەڵگری چەندین پەیامە

بە هێرشەکان لەسەر دورزەکان دەیانەوێت پەیام بە زۆر لایەن بدەن. ئەردۆگان لە قسەکانییدا گوتی "ئەگەر دامەزرێنەری یارییەک نەبین یارییەکە تێک دەدەین." دەوڵەتی تورک پەیام دەداتە هەموو باوەڕی و نەتەوەکان لە سووریا، ئیسرائیل، هاوپەیمانان، جوگرافیای عەرەب و بە تایبەت کوردان.

پەیام دەدات لە دژی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای تی-٤ و پالمیرا هێرش دەکات. ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە دورزەکان وەک هێزی هاوپەیمان دەبینن. دەوڵەتی تورک بە ئیسرائیل دەڵێت کە ناتوانن بە ئاسانی لە سوریا چالاکی بکەن.

دەوڵەتی تورک هەوڵی تێکدانی ڕێککەوتنەکانی ئیسرائیل لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی دەدات. ئەگەر ئەنجام بگرێت ئەوە نیشانی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات کە یارییەکان تێکدەدات و لە هاوکێشەی هەرێمەکەدا شوێنی دەوێت.

هەرەشە لەسەر کوردان بکات کە لە ٢٦ی نیسان لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوا کۆنفرانسێکیان ئەنجام دا و دەیەوێت ناچاریان بکات هەلومەرجەکانی هەتەشە قبوڵ بکەن. ئامانجەکەش بۆ ئەوەیە لانیکەم یەکێتی کوردان بونیاتنەنرێت، لە هێرشە کۆمەڵکووژییەکانیان بەردەوامن. لە شارە دورز نیشینەکان سەرەتا ئەمە ئامادەکاری بۆ دەکرێت. گروپە تورکمانەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ئێستاوە هەڕەشەیان لە کورد کردووە. هەروەها دەیانەوێت ڕێگری لە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل-کورد بگرن کە لە هەرێمەکەدا پەرە دەسێنێت و بە سەرقاڵکردنی ئیسرائیل لە باشووری دیمەشق لە دژی کوردان هێرشێکی نوێ بکات.

دەبێت بێدەنگی نەمێنێت

هێرشەکان لە دژی دورزی و عەلەوییەکان لە جوگرافیایەکی بەرفراواندا لە دژی هەموو گەلان ئەنجام دەدرێت. هەربۆیە دەبێت لە دژی ئەم هیرشانە لەسەر دورزەکان بێدەنگی نەمێنێت و هەڵوێستی جدی پیشان بدرێت. دەبێت ڕێگری لە ‌هێرشەکان بکرێت. هێزە ڕێکخراوەکان دەتوانن ڕێ لەبەردەم هێرشی کۆمەڵکووژییەکان بگرن. نابێت بۆ ئەمەش کات بە فیرۆ نەدرێت.