بە دیمەن

لە بەلجیکا ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پەژاک پیرۆز کرا

لە شاری ئەنتۆرپێنی بەلجیکا بە بۆنەی ٢١ـەدمین ساڵوەگەری دامەزراندنی پەژاک و یادی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ مەراسیمی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.

کوردانی دانیشتووی شاری ئەنتۆرپێنی بەلجیکا بە پێشەنگایەتی کۆمیتەکانی پەژاک و کەژار، بۆ یادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەژاک، ئاهەنگێکی پیرۆزباییان بەڕێوە برد.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش دەستی پێکرد. پاشان وتەبێژی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان، دایە سوڵتان، وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "ئێمە لە سایەی هزر و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە دەوری یەک کۆبووینەتەوە و یەکتر دەناسین. ئەمڕۆ لە هەر چوار بەشی کوردستانەوە لێرە ئامادەین. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت، پێویستە بە هەموو شێوەیەک لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە و بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی لە ڕێبەرەکەمان بکەین."

هەروەها سیامەند موعینی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پەژاک وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "ئەم ڕۆژ کە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پەژاک پیرۆز دەکەین، بە واتای ڕۆژێکی نوێیە بۆ کار و تێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ڕاستە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد بەدیلی قورس، فیداکاری و هەوڵی زۆریش دراوە. ئەمڕۆ لە قۆناغێکی مێژوویی نوێداین، بە دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانەوە بەرەو ئەنجامێکی سەرکەوتوو هەنگاو دەنێین. هەبوونی پەژاک لە سیاسەتەکانی ناوچەکەدا، لەگەڵ دەستکەوتەکانی گەلی کورد، دەتوانێ دەستکەوتی زۆرتر بهێنێتە ئاراوە. لە دژی ئەم بزووتنەوەیە چ لە ناوخۆی ئێران و چ لە دەرەوەی وڵات شەڕێکی تایبەت و گڵاو بەڕێوەچووە. سەرەتا کەلتووری بەرخۆدان هەم لە زیندانەکان و هەم لە گۆڕەپانەکانی تیکۆشاندا پەرەی سەند. هەروەها لە ئەنجامدا شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' وەک ڕێنێسانسێک بە پێشەنگایەتی ژنان سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

دەتوانین بڵێین نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جۆش و خرۆشی خەڵکی نیشان دا. پیرۆزکردنی جەژن لە گۆڕەپانەکاندا نیشانەی درێژەدان بە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بوو. جارێکی دیکە بەناوی پژاکەوە ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بەتایبەتی لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو کەسوکاری شەهیدان، هەموو ئەوانەی دڵیان بۆ ئازادی لێدەدا پیرۆز دەکەم."

هەروەها لە مەراسیمەکەدا پەیامی پیرۆزبایی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) خوێندرایەوە. دواتر پەیامی زۆربەی حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکان خوێندرایەوە. پاشان، شاعیر حیکمەت زاڵ شیعرێکی پێشکەش کرد.

پاش وتارەکان. هونەرمەندانی وەک حەمید ورمێ، خەلیل سادقی، سەحەر ستران، حەمید سنە و لەیلا ئاکینجی بە گۆرانی و بەرهەمەکانیان ئامادەبووانیان هێنایە جۆش.