لە کانتۆنی جزیرە و حەلەب ساڵیادی دامەزرندنی کەژەکە پیرۆز کرا

بە پێشەنگایەتی ژنان دانیشتوانی دەرباسیە، زرگان، تەل تەمر و حەلەب بە ئاهەنگ و چالاکی ٢٠ـەمین ساڵیادی کەژەکەیان پیرۆز کرد.

ساڵیادی دامەزراندی کەژەکە

بە پێشەنگایەتی ژنان، دانیشتوانی دەرباسیە، زرگان، تەل تەمری کانتۆنی جزیرە، ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)یان بە ئاهەنگ و چالاکی پیرۆز کرد. ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی گارگاجەی شاری دەرباسیە بە شداری ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان، ئەنجوومەن و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجام درا.

لە ئاهەنگەکەدا بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی کۆنگرە ستاری کانتۆنی جزیرە، شیرین ئۆسۆ قسەیکرد و پاش پێرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە گوتی: "کەژەکە زەمینەی تێکۆشانی ژنانی بۆ ئازادی و یەکسانی ژنان ڕەخساند. ژنانی هەرێمەکەمان لە دژیی هەموو هێرشەکان دەوستنەوە. ئەم هێزەی ژنانیش بەرمەبنایی تێکۆشانی کەژەکەیە."

ئەنجامدانی چالاکی هونەری و ژینگەی             

دواتر گرووپەکانی شەهید شۆڕش، شەهید زیلان و هونەرمەند دانیش بۆتان سترانیان چڕی، بەشداربووانیش بە جۆشەوە ئاهەنگیان گێڕا.

ئاهەنگەکە بە چاندنی چەندین نەمام لە لایەن ئەندامانی کۆنگرە ستارەوە کۆتای هات.

حەلەب

بە هەمان ئامانج، ئەنجوومەنی کۆنگرە ستاری حەلەب و یەکێتی ژنانی گەنجی بە درووشمی "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک ڕەخسێنەری ئازادییە" لە هۆڵی ستار لایفی ناوچەی شقیفی حەلەب ئاهەنگێکیان ئەنجام دا.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێرکرد، دواتر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستاری حەلەب، ڕیحانە عەلۆ قسەیکرد و گوتی: "تێکۆشانی ژنان بۆ هێنانە ئارای ئازادی ژنان و پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنانە، کەژەکە ژنانی ئاشنایی مافەکانی کرد و ڕێگەی ئازادی نیشان دان."

هەر لە ئاهەنگەکەدا وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنج، سیدار ئیبراهیم قسەیکرد و لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەرئەوەی لە مێژووی کوردستاندا هێنانەبەرباسی پرسی ژن لە شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆوە دەستیپێکرد. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ئازادی وەک گرنگترین بابەت دەسنیشان کردووە بۆ ئازادی ژنان.

دوای قسەکان، گرووپی شەهید بارین، شەهید هێزل و ئەندامی ناوەندی چاند و هونەری جەمیل حۆرۆ، تاتیمە عەبدۆ بەرهەم و گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد.