'فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە دژی سیستەمی دەوڵەتی پیاوسالاری سەردەکەوێت'

لە کۆبوونەوەی ژناندا لە ئێلح ئاماژە کرا بەوەی بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ بووە وەڵامدەرەوەی زهنیەتی کۆمەڵکووژیەکانی داعش و چەتەکانی کە لەسەر ژنان دەسەپێندرێت.

کۆبوونەوەی ژنان لە ئێلح

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، بە درووشمی "بە ژن، ژیان، ئازادییەوە بەرەوو بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە ئێلح کۆبوونەوەی ژنان ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکەدا چەندین ژن بە نوێنەرایەتی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ژنان بەشداربوون. لە هۆڵی کۆبوونەوەکەدا وێنەی ژنانی تێکۆشەر کە لە پێناو ئازادی ژناندا گیانیان بەختکردووە و درووشم "ژن، ژیان، ئازادی" هەڵواسرابوون.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە تێکۆشانی شەهیدانی ڕزگاری دەستیپێکرد، دواتر سینەڤیزیۆنێک نیشاندرا، کە نمایشێکی وێنەیی ژنانی گیانبەختکردووی ڕێگەی ڕزگاری ژنانی تێدا کرا.

'پێویستە ژنان خاوەنداری لە بانگەوازی ٢٧ی شوبات بکەن'

لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا ڕووکەن زریام ئیشک ئەندامی تاژێ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ژنان بە شێوەیەکی کاریگەر و بەرفراوان لە دژی سیاسەت و گرتنەبەرەکانی دەوڵەتی پیاوسالاری تێدەکۆشێت، ئیشک ئاماژەی بە پێگەی ئێلح لە مێژووی تێکۆشانی ژنانی ئازادیخوازدا کرد و جەختیکردەوە لەوەی ئێلح هەمیشە لەو ڕووەو کاریگەر بووە و پەیوەستە بە نانگەوازە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆوە گوتی: "ژنانی کورد پێشەنگایەتی تێکۆشانی ژنانی جیهان دەکەن. پێویستە ژنان لەسەر بانگەوازی ٢٧ی شوبات وردببنەوە و بۆ بە ئامانج گەیاندنی بانگەوازییەکە ئەوەی لە دەستییان دێت بیکەن."

'بە ئامانج گەیشتنی پرۆسەکە بەندە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان'

دواتر هاوسەرۆکی تەژەئا، گوڵستان سۆنوک قسەیکرد و بانگەوازی تێکۆشانی کرد بە گوێرەی روحی پرۆسەکە و گوتی: "ئەو تێکۆشانانەی لە ٨ی ئادار، نەورۆز و ٤ی نیسانەوە دەستیپێکرد، بووە هۆکاری بەهێزکردنی پرۆسەکە. بە ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکانەوە هاواری ئازادییان کرد. پێویستە تا بە ئامانج گەیشتی پرۆسەکە لە تێکۆشانمان بەردەوام بین."

'کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بە تێکۆشانی ژنان دەڕەخسێندرێت'

لە کۆتاییدا پەڕلەمانتاری ئێلحی دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز قسەیکرد و ئاماژەی گرنگی پرۆسەکە کرد بۆ کۆمەڵگە و بە دەستکەوتی مەزنی ناوهێنا، هەربۆیە هەمووان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە سەفەربەرییدان و گوتی: " بانگەوازی ٢٧ی شوبات بووە وەڵام لە دژی زهنیەتی کۆمەڵکووژیەکانی داعش و چەتەکانی کە لەسەر ژنان دەسەپێندرێت. بووە وەڵامدەرەوەی سیستەمی سەرمایەداری کە خواستێتی بە قڕکردن ئامانجەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێ بکات. فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە دژی سیستەمی دەوڵەتی پیاو سالاری سەردەکەویت. بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، ئیکۆلۆژی و دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ژنان دێتەئاراوە."

دوای قسەکان، کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی داخرا لە ڕاگەیاندنەکان بەردەوام بوو.