سۆهر: بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٧٣ کەس لە سووریا کوژراون

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانە سەختەکانی دەشتایەکانی دیمەشق و سوەیدا کە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە ٧٣ کەس کوژراون کە زۆرینەیان چەکدارانی دورزین.

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی لەسەر ئەنتەرنێت کە سوکایەتی ئاینی و مەزهەبی لە خۆ گرتبوو، شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان چەکدارانی سەر بە حکومەتی شام و دورزییەکاندا بە شێوەیەکی سەخت دوو رۆژە بەردەوامە.

لە بارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند لە لە شەڕ و پێکدادانە سەختەکانی دەشتایەکانی دیمەشق و سوەیدای سووریادا کە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە ٧٣ کەس کوژراون کە زۆرینەیان چەکدارانی دورزین.

بەپێی سۆهر هاتووە: "لە پێکدادانەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ڕاگوزەری دیمەشق و چەکدارانی دورزیدا، کە لە ڕۆژی سێ شەممە و چوارشەممەدا لە نزیکی جەرمانای دیمەشق و هەرێمی سەحنایادا ڕوویداوە، ٣٠ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و ١٥ چەکداری دورزی و مەدەنییەک کوژراون."

سۆهر ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ چەکداری دیکەی دورزی لە چۆڵەوانییەکانی سوەیدادا کوژراون.