دەم پارتی: دۆخی تەندرووستی ئۆندەر جێگیرە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی کۆتا زانیاری لەسەر دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند دۆخی تەندرووستی ئۆندەر جێگیرە و سەردانیکردنەکانی نەخۆشخانە بەردەوامە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی کۆتا زانیاری لەسەر دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند دۆخی تەندرووستی ئۆندەر جێگیرە و سەردانیکردنەکانی نەخۆشخانە بەردەوامە.
نوسینگەی ڕاگەیاندی دەم پارتی پەیوەست بە دۆخی کۆتایی تەندرووستی، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر، کە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە شەوی ١٥ی شوباتەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پزیشکەکان داوێیانە، دۆخی تەندرووستی ئۆندەر جێگیرە و چارەسەرکردن بەردەوامە." هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە سەردانیکردنی کەسایەیتییەکان بۆ ئەحواڵپرسی دۆخی ئۆندەر چ بە هاتنیان بۆ نەخۆشخانە چ لە ڕێگەی پەیام و تەلەفوونەوە بەردەوامە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە، بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر نەخۆشخانە، هەموو ناوەند و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی ئامادەکراون بۆ پێشوازیکردن لە سەردانی و ئەحواڵپرسییەکان لە دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر و بە هەزاران کەس سەردانیان کردوون.