لەیلا زانا: سەردەمی نوێ بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتە ئەستۆی هەمووان

سیاسەتەمەداری کورد لەیلا زانا دوای ڕاگەیاندنی بەستنی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لەسەر هەژماری ئێکسی تایبەت بەخۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەسنیشانیکرد پەیوەست بەم قۆناغە نوێیەوە هەمووان بەرپرسیارێتی نوێیان دەکەوێتە ئەستۆ.

دوای ڕاگەیاندنی ١٢ـەمین کۆنگرەی پەکەکە، لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد، لەسەر پەڕەی تایبەتی ئێکسی تایبەت بە خۆی لە دیجیتاڵ میدیا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لەیلا زانا لە پەیامەکەییدا گوتی: " سەردەمی نوێ. هیوا نوێیەکان، ڕێبازی نوێی تێکۆشان، بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتە سەرشانی هەموومان. دەبێت بە هۆشیاری و هەستیارییەوە نزیکی پرۆسەیەکی دیموکراتیک، یەکسانی خواز، دادپەروەر و ئازاد بینەوە. بەم هەست و بیرکردنەوەوە، هیوادارم ئەم قۆناغە ببێتە خێر و خۆشی بۆ جوگرافیاکەمان"