دەم پارتی: کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە قۆناغێکی مێژووییە

دەم پارتی دوای ڕاگەیاندنی پەکەکە لە بەستنی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی، دەستنیشانی کرد تورکیا پێدەنێتە گرنگترین قۆناغی مێژوویی خۆیەوە.

ئەمرۆ پەکەکە بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کرد کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی بە سەرکەووتویی ئەنجام داوە. لە بارەی بەستنی کۆنگرەی پەکەکەوە دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتی بەم شێوەیە:

"١- بە بڕیارەکانی کۆنگرەی مێژوویی پەکەکە، دوای پەنجا ساڵ لە پێکدادانی بەردەوام هەنگاوێک نزیکەبینەوە لە ئاسۆی ئاشتیی. ئەم هەنگاوە، هەنگاوی لە دایکبوونەوەی ئاشتی و سیاسەتی دیموکراتیکە کە خاکە دێرینەکەمان سەدان ساڵە بە حەسرەتییەوە دەژیت.

٢- پێش هەموو شتێک، هەموو ئەو کەسانەی لەم پرۆسەی شەڕی ماوە درێژدا گیانیان لەدەستداوە بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە. ئەزموونە ئازاراوییەکانی دەیان ساڵەمان نیشانی دەدەن کە ڕەنگ، زمان و ناسنامەی ئازار نییە. لە ڕۆژی ئەمڕۆدا فرمێسکی چاوەکانی کورد، تورک، چەرکەس، عەرەب، عەلەوی، سونی و هەموو ناسنامە و بیروباوەڕەکان لە هەمان دەریادا گەیشتوونەتە یەک. ئێمە، ئازار هاوبەشەکانمان لە دڵماندا هەڵگرتووە؛ یادی هەموو ئەو کەسانەی لەدەستمان داون وەک ئەمانەتێکی پیرۆز دەپارێزین و داهاتووی هاوبەشی خۆمان دروست دەکەین.

٣- کات کاتی ئەوەیە کە ژیانی هاوبەش و یەکسان بخەینە پێش هەمووشتێک. کات کاتی ئەوەیە کە کار بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک، سیاسەتی ئازاد، باوەڕ بە یاسای جیهانی و دیموکراتیبوون بکرێت و هەنگاو بنرێت. با ئیتر هیچ گەنجێک نە لە چیا و نە لە شارەکان گیانی لەدەست نەدات. چیتر لەم وڵاتەدا کاتی سیاسەتی نکۆڵی، چەک، ڕق و کینە نییە. کات کاتی ڕێککەوتنی دیموکراتی و کۆمەڵایەتییە. با لە جێی دەنگی لێکترازان، دەنگی پێکەوەژیان و یەکسانی بەرز بێتەوە.

٤- لە بەردەم ئاشتییەکی شکۆدار و چارەسەرییەکی دیموکراتیکدا لاپەڕەیەکی نوێ دەکرێتەوە. دوای ئەم قۆناغە مێژووییە؛ وەک دەم پارتی لەو باوەڕەداین کە بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا پێویستە لە سەرەتادا پەرلەمانی تورکیا و هەموو دامەزراوە سیاسییە دیموکراتییەکان بەرپرسارێتی بگرنە ئەستۆ.

٥- لەم ساتە مێژووییەدا، بۆئەوەی بتوانین ئەم هەلە بقۆزینەوە کە بۆ بونیادنانی ئایندەیی دیموکراتیکی تورکیا ڕەخساوە، پێویستە بەڕێوەبەری وڵات بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی لە ئەستۆبگرێت تا ببێتە گرەنتی پێکهێنانی ئاشتی.

٦- سوپاسی بەڕێز ئۆجالان دەکەین کە لەم پرۆسەیەدا بەرپرسیارێتییەکی مێژووی لەئەستۆگرت. سوپاسی گەلانی تورکیا دەکەین کە بە گیانی خۆیان، گیانی ڕۆڵەکانیان، بە فرمێسکی چاویانەوە قوربانیان لە پێناو ئاشتییان دا؛ سوپاسی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دەکەین کە پشتگیری دایە ئیرادەی چارەسەری؛ سوپاسی ئەردۆغانی سەرککۆمار دەکەین خاوەنداری لەم ئیرادەیە کرد، سوپاسی بەڕێز ئۆزگور ئۆزەل و هەموو سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەین کە بە ئەرێنییەوە پێشوازییان لە پرۆسەکە کرد.

بۆ سەرکەووتنی ئەم پرۆسەیە، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو دامەزراوە سیاسی، ڕێکخراوە کۆمەڵگەییەکان و یەک بە یەکی ٨٥ ملیۆن هاوڵاتیانمان، پارێزگاری لە ئاشتی بکەن، ئاشتی بونیاد بنێنن و لە ئێستا بەدواوە ئایندەی وڵات داڕێژنەوە. خوستمانە ئاشتی تورکیا ببێتە هیوایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

٧- وەک دەم پارتی بەڵێنێکی پیرۆز دەدەینە گەلانی میزۆپۆتامییا و ئەنادۆڵ پاشەکشە لە هاوڕێیەتی ڕاستەقینە و جێبەجێکردنی دادپەروەری نەکەین؛ بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە هیچ قسە و هەڕەشە و چالاکیەک نادەین کە ببێتە هۆکاری ئازاردانی ڕوحی ئەو کەسانەی لە پێناوماندا گیانیان بەختکردووە و ڕێگری لە ئاشتی بکات. دەبینە پشتیوان و بەرگریکاریی هاوڵاتیبوون لەسەر بنەمایی یەکسانی، سیاسەتی دیموکراتیک و ئاشتی.

 

٨- ئەمڕۆ، لە لایەکەوە بارگرانی هیوایەکی گەورەمان لەسەر شانە و لە لایەکی دیکەشەوە بارگرانی بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی قورس. ئەمە کێشەیەک نییە، بەڵکو دەستپێکە. ئێمە ڕاگەیاندنە کە گوزارشتە لە ئیرادەمان، بە یادکردنەوەی هەڤاڵمان بەڕێزمان سری سورەیا ئۆندەر کە هەموو تەمەنی خۆی بەخشی بە ئاشتی و خوشک-برایەتی، تەواو دەکەین.

بە دڵنیاییەوە ڕووناکی ئاشتی و خوشک-برایەتی دەگەیەنینە ئەم خاکە."