پەروین بوڵدان: بەڕێز ئۆجالان بەشێوەی تەکنیکی بەشداری کۆنگرەی کردووە

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێبەر ئاپۆ بەشیوەی تەکنیکی بەشداری کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی کردووە. پەروین بوڵدان دەربارەی بابەتەکە زانیاری زیاتریی نەدا.

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان پەیوەست بە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەوە بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامییا قسەیکرد. پەروین بەستنی کۆنگرەی وەک هەنگاوێکی مێژوویی پێناسەکرد و هەروەها ئاشکرایکرد سەرۆککۆماری تورکیا دەربارەی بابەتەکە لێدوانی دەبێت.

کۆنگرەی پەکەکە هەڵگری گرنگییەکی مێژووییە

پەروین بوڵدان ئاشکرای کرد بە قۆناغێکی مێژوویدا تێپەڕدەبن و ئەمەی گوت: "دەزانین هەمووان لە چاوەڕوانی بەستنی کۆنگرەی پەکەکەدا بوو. ئەم کۆنگرەیە پێویستییەک بوو بۆ هێنانەئارای دیموکراسی و بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا. کاتێک لەگەڵ بەڕیز ئۆجالان کۆبووینەوە باسی لە گرنگی قۆنا‌غەکە و پێکهێنانی ئاشتی لە تورکیادا کرد. دەیگوت، تورکیا پێویستی بە ئاشتییە. پەکەکە ڕایگەیاند کۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە، ئەم کۆنگرەییە دەبێتە ڕەخسێنەری ئاشتی لە تورکیادا. لە ئێستا بەدواوە دەبێتە بناغەیی ئاشتی لە تورکیادا، هەنگاوی مێژوویی دەنرێت. بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە ڕەخسێنەری چاوەڕوانییەکان. بۆیە پێویستە بە گرنگییەکی مێژووییەوە لەم هەنگاوە بڕاوانین.

بەشداری کۆنگرە بەشێوەیی تەکنیکی

دەربارەی ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری بەستنی کۆنگرەی کردووە یان نا پەروین بوڵدان ئەمەی گوت: "بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشێوەی تەکنیکی (ڕاگەیاندنێکی تەکنیکی) ئەنجامدراوە. نامەوێ وردەکاری زیاتر بدەم. لەبەرئەوەی ڕێگەکەمان درێژەی هەیە و پێویستە بە ئاگادارییەوە لەسەر پرۆسەکە قسەکەین و زیانی لێنەدەین. بۆیە تا گەیشتن بە سەرکەووتنی پرۆسەکە دەبێت بە ئاگادارییەوە قسەکەین. کاتێک سەرنج بدەینە ڕاگەیاندراوە دراوەکان، ئەگەری ئەوە هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕاڤەی بەرفراوانتر بکرێت. بێگومان ڕاڤەکردنی گرنگ دەبێت. پێویستە باسی ڕۆڵی سری سورەیا ئۆندەر بکەم. خۆزگە ئەویش بە چاوی خۆی ئەم ڕوداوەی ببینایە. کاری زۆی کرد، بە ئێستاشەوە لە پرسەی ئەوداین. جارێکی دیکە بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە و ئەم هەنگاوە پێشکەش بەڕوحی وی دەکەین."

ئەردۆغان لێدوانی دەبێت لە بارەی بابەتەکەوە

پەروین بوڵدان ئاشکرایکرد سەرۆککۆماری تورکیا دەربارەی بابەتە لێدوان دەدات و گوتی: "لە ماوەیەکی نزیکدا قسەی لەبارەی بابەتەکەوە دەبێت. نامەوێ لەسەر ئەم بابەتە هەڵسەنگاندن بکەم. بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا سەرۆککۆماریش قسەی لەسەر بابەتەکە دەبێت."