لە ئامەد ئەنجوومەنی زمانی زازاکی دامەزرا

مەد-دەر ئەنجوومەنی زمانی زازاکی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا بەرمەبنایی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بەڕێکخستن دەکەین و دامەزراندنی ئەم ئەنجوومەنەش لەو چوارچێوەیەدایە.

کۆمەڵەی لێکۆڵێنەوەی زمان و چاندەکانی میزۆپۆتامیا (مەد-دەر) لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیری ئەلچی نوسینگەی یاسای ئامەد دامەزراندنی ئەنجوومەنی زمانی زازاکی ڕاگەیاند.

لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی مەد-دەر شوکران یاقوت قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا شێوەزاری کورمانجکی لەژێر کاریگەری سیاسەتەکانی لەناوبردندایە و گوتی: "لە تورکیادا نزیکەی ١٨ زمان لە ژێر کاریگەری سیاسەتەکانی تواندنەوەدا ڕوو لەناوچوونن و زمانی کورمانجکییش یەکێکە لەو زمانانە. تێکۆشانی ڕێکخراو و دامەزراوەکان بۆ زمانی کورمانجکی وەک پێویست نین و پێویستە ئەم دامەزراوانە فراوانتر بکرێت. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازییەکی مێژوویی کرد و داوای خۆبەڕێکخستنی کرد. ئەم بانگەوازییە بە باش دەزانین و لەسەر ئەو بنەمایە خۆمان بەڕێکخستن دەکەین و ئەنجوومەنی کورمانجکیمان ڕاگەیاند. تێکۆشانمان بۆ بە پەروەردەیکردنی زمانی کوردی بەردەوامە و پەیوەندییەکانمان بەرفروانتر دەکەین لە زمان و وڵاتانی دیکەدا."

لە کۆتاییدا دۆغان خاتون هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئامەد قسەی کرد و سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە ماندووبوون لە دروستکردنی ئەنجوومەنەکەدا و وتی: "ئەمڕۆ زازاک لەژێر مەترسیدایە، دامەزراندنی ئەم ئەنجوومەنە بۆ ئەمە پێویست بوو، خۆزگە زمانەکەمان قسەی لەسەر بکرایە و ئەمڕۆ پێویستی بە ئەنجوومەنێکی لەو شێوەیە نەدەبوو".

دوای تەوابوونی قسەکان، مەراسیمەکە بە گێڕانی ئاهەنگی کوردی کۆتای هات.