کۆنگرەی مێژوویی پەکەکە لە مانشێتی میدیا جیهانییەکاندا
کۆنگرەی مێژوویی پەکەکە کە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا ئەنجام درا، بووە ڕۆژەڤی ئاژانسە جیهانییەکان.
کۆنگرەی مێژوویی پەکەکە کە لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا ئەنجام درا، بووە ڕۆژەڤی ئاژانسە جیهانییەکان.
ئەمرۆ پەکەکە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئاشکرایکرد لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایاردا ١٢ـەمین کۆنگرەی خۆی بە سەرکەووتوویی ئەنجام داوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا وردەکاری دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکەدا، کۆنگرەیی ١٢ـەمینی پەکەکە بووە ڕۆژەڤی سەرەکی میدیا جیهانییەکان و ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکانی وەک ڕۆیتەرز و ئاسۆشەیتید پرێس (AP) ڕووداوە مێژووییەکەیان کرد بە مانشێتی سەرەکی هەواڵەکانیان و بە تایبەت ئەوەی کۆنگرە لە دوای بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دراوە، لە میانی پرۆسەی چارەسەری و دانوستاندا وەک پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش شڕۆڤەی کراوە.
شرۆڤەی هەندێک لە ئاژانسە جیهانییەکان
ڕۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کە ناوەندەکەی لە ئینگلتەرایە، بەم مانشێتە باسی لە کۆنگرە کردووە: دوای بانگەوازی چەکدانانی سەرۆکی پەکەکە لە زیندانەوە، 'بڕیاری مێژوویی' کۆنگرەی پەکەکەی پەکەکە.
ئاسۆشەیتید پرێس (AP)
ئاسۆشەیتید پرێس کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە بە مانشێتی "گرووپی میلیتانانی پەکەکە بڕیاری قبوڵکردنی هەڵوەشاندنەوە بڕیارێکی 'مێژووی' دا" ڕاگەیاندراوەکەی کۆنگرەی کردە ڕۆژەڤی خۆی.
RFI
ڕادێویی دەوڵەتی فەرەنسا بە مانشێتی "پەکەکە ئاشکرایکرد بە خۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی، کۆنگرەی خۆی بە سەرکەوتووی ئەنجام دا" هەواڵێکی بڵاوکردەوە. لە هەواڵەکەدا دەستنیشان کراوە کۆنگرە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوەتەوە.