هەدەکە دوای کۆنگرەیی مێژوویی پەکەکە بانگەوازی سەفەربەری ڕێکخستنیی کرد

هەدەکە ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ کۆنگرە مێژووییەکەی پەکەکەدا قۆناغێکی گرنگ هاتووەتەئاراوە و بانگەوازی سەفەربەری ڕێکخستنبوونی دیموکراتیکی کرد.

کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) پەیوەست بە بەستنی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەستنیشانی کرد ئاشتی بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتیی دیموکراتیک و ئیرادەی ئازادیی گەلان و بندەستانەوە دێتەئاراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پەکەکە بە ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٢ـەمین پرسی کوردی دەربازی قۆناغێکی گرنگ کردوەو و وتی: "پرسی کورد وەک دەرنجامی کێشەکانی سیستەم دەبینین و لەم پێناوەدا هەموو هەوڵدانە دیموکراتیکەکان بە گرنگ هەڵدەسەنگێنین."

هەدەکە بانگەوازی بۆ سەفەربەریی ڕێکخستنبوون کرد و گوتی: "وەرن پێکەوە بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە، دیموکراتیک و کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیادبنێین؛ بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە سەفەربەری ڕێکخستنبوونی دیموکراتیکییدا کۆببینەوە."