لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ لە چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانیان پرسی

لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ بۆ بێسەروشوێنکراون بە دروشمی "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" چالاکی ئەنجام درا.

کەسوکاری بێسەروشوێنان

لە ئامەد، ئێلح و جولەمێرگ لە لایەن کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)وە بە دروشمی "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" چالاکی ئەنجام درا.

ئامەد

لە ئامەد ئەم هەفتەیە چالاکی ٨٤٥ هەمین بە پێشەنگایەتی ئیهەدە لە پارکی کۆشیوغلۆ لە ناوچەی ڕەزانی ئەنجام درا. چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون و لە چارەنووسی جەمال کاڤاک کە لە ٢٤ی نیسانی ١٩٩٦دا لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە بێسەروشوێن کرا، پرسی.

ئەندامی کۆمیسیۆنی بێسەروشوێنکراوانی لقی ئامەدی ئیهەدە فورات ئاکدەنیز چیرۆکی جەمال کاڤاک کە لە ٢٤ی نیسانی ١٩٩٦دا بێسەروشوێنکرا خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا بۆ دادپەروەری لە تێکۆشان بەردەوامن و ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ئێلح

لە ئێلح کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و ئیهەدە، لە چالاکی ٦٨١ی ئەم هەفتەیەدا لە بەردەم مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نوسینی "با بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" دانرا، وێنەی ئەوکەسانەی بێسەروشوێنکراوان هەڵگیرا.

لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا لە چارەنووسی عیزەت سەڤەن کە لە نیسانی ١٩٩٨دا بە زۆرملێ بێسەروشوێنکرا، پرسی. دەقی راگەیاندراوەکە لە لایەن لە بەڕێوەبەرانی لقی ئیهەدە حوسێن ئەلچیەوە خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەدا بە هیوان و لە تێکۆشان بەردەوامن.

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

جولەمێرگ

لە جولەمێرگ کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و ئەندامانی ئیهەدە لە چالاکی ١٧١ ئەم هەفتەیەدا لە شەقامی هونەری لە ناوچەی گەڤەر کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی بێسەوشوێنکراوان هەڵگیرا و لە چارەنووسی قادر کەرمۆئغلۆ کە لە ١٤ی نیساندا لە وان لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە ڕفێنرا و بێسەروشوێنکرا، پرسی.

'هەمیشە داوای داد پەروەری دەکەین'

دەقی ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن نەوەی کەریمئۆغلۆ، قادر کەریمئۆغلۆوە خوێندرایەوە. کەریمئۆغلۆ داوای کرد کە تاوانباران دادگایی بکرێن و گوتی: "چەند ساڵ تێپەڕیوە، هەمیشە بۆ قادر کەریمئۆغلۆ و هەموو بێسەروشوێنکراوانەوە داوای دادپەروەری دەکەین".

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.