ئۆپراسیۆنی کەمپی هۆڵ لە سێیەم ڕۆژییدا بەردەوامە
ئۆپراسیۆن لە کەمپی هۆڵ و دەوربەری کە لە دژی چەتەکانی داعش دەستیپێکرد، لە سێهەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
ئۆپراسیۆن لە کەمپی هۆڵ و دەوربەری کە لە دژی چەتەکانی داعش دەستیپێکرد، لە سێهەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
لە کەمپی هۆڵ و دەوروبەری ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی-ژن لە دژی شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعش دەستی پێکرد، لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە.
ئۆپراسیۆنی ئەمنی و لێگەڕین بە بەشداری یەپەژە و پشتگیری قەسەدە لە بەشەکانی کەمپەکە بەردەوامە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوێنێ ڕایانگەیاند لە ئۆپراسیۆنەکەدا، تاوەکو ئێستا ١٦ چەتە زیندانی کراون. هەروەها ٣ چەکی کڵاشینکۆف، ٢ دەمانچە و چەندین جبەخانەش دەستی بەسەرداگیراوە.
کەمپی هۆڵ ٤٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە دوورە، یەکێک لە کەمپە مەترسییدارەکانی جیهانە. بە گشتیی ١٣ هەزار و ١٢٤ پەنابەری عێراقی و هەزار و ٨٠٥ کۆچبەری سووری، ٦ هەزار و ٣٨٥ ژن و منداڵی چەتەکانی داعش لە کەمپەکە نیشتەجێن.