هێرش کرایەسەر بارەگای دەم پارتی
لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی. لە ئەنجامدا تابلۆی بارەگاکە شکێندرا.
لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی. لە ئەنجامدا تابلۆی بارەگاکە شکێندرا.
بارەگای ڕێکخستنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دەم پارتی لە سەر ڕێگای عابدین پاشا لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە بوو بە ئامانجی هێرشی کەسانی نەناسراو.
جێی ئاماژەیە کەسێک یان کەسانێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگای دەم پارتی و لە ئەنجامدا زیان بە تابلۆی بارەگاکە گەیشتوە.
بەرپرسانی حیزب سکاڵایان لەسەر هێرشبەرەکان تۆمار کرد.