گەزمیش و ئینان و ئاسڵان یادکرانەوە
دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵان لە ٥٣هەمین ساڵیادی شەهیدکردنیان لەسەر گۆڕەکانیان لە گۆڕستانی کارشیکایای ئەنقەرە یادکرانەوە.
دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵان لە ٥٣هەمین ساڵیادی شەهیدکردنیان لەسەر گۆڕەکانیان لە گۆڕستانی کارشیکایای ئەنقەرە یادکرانەوە.
پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان و چەندین هاوڵاتی بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پێش یادەکە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش لەلایەن وتەبێژی پێشووی پلاتفۆرمی لقی ئەنقەرەی کەسک، محەمەد ئایدۆگدو خوێنرایەوە، جەختکرایەوە کە دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵان بەهۆی هەڵوێستە دژی ئیمپریالیستییەکەیان و تێکۆشانیان بۆ یەکسانی گەلان لەسێدارەدران.
گوتی: "ئەمڕۆ، ڕۆژی پرسە نییە، ڕۆژی تێگەیشتنە لە تێکۆشانی دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵان، وە مەزنکردنی ئەم تێکۆشانە".
پاشان جەماوەر بەرەو گۆڕی دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵان ڕێپێوانیان کرد. درووشمی "بژی شۆڕش و سۆسیالیزم" و "شەهیدانی شۆڕش نەمرە" بەرزکرایەوە، پاشان جەماوەر گوڵیان لەسەر گۆڕەکان دانا و وتەی کورت پێشکەشکرا.
پاشان بەشداربووان جەختیان کردەوە، خاوەنداری لە تێکۆشانی دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵان بۆ یەکسانی و سەربەخۆبوون دەکەن و مەراسیمەکە کۆتایی هات.