ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە

ڕاگەیاندرا کە سەرۆککۆماری ئاکەپەیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ماڵی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە ئەنقەرە دەکات.

بەرپرسی ڕاگەیاندن فەخرەدین ئاڵتون لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ، گوتی: "سەرۆککۆمار، بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ کاتژمێر ١٨:٠٠ سەردانی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دەکات".

ئاڵتون ڕایگەیاند کە سەردانەکە لە ماڵی دەوڵەت باخچەلی لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.