لە کوردستان؛ بەرخۆدان ژیانە

قارەمانانی وەک گابار بۆتان، خەبات تیرێژ، شەڕڤان گەریلا. چیاگەر دیجلە، ئەرداڵ ڕەشۆ و مونزوور سەرحەد بۆ ماوەی سێ ساڵ، دووەمین گەورەترین هێزی ناتۆییان لە بەر دەرگایی تونێلەکان بێ کاریگەر کرد و مێژوویان نووسیییەوە.

بەرخۆدانی سێ ساڵە

لە گۆڕەپانی شەهید مونزووری هەرێمی زاپ، لە تونێلەکانی شەڕدا بەرخۆدانی دیرۆکی ئەنجام دەدرێت. ئەم بەرخۆدانە سێ ساڵی پڕکردەوە و لە چوارەم ساڵی نووسینەوەی مێژوودایە. سوپای تورکی داگیرکەر وێڕای هەموو هێرش و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی ناوەکیش، نەیتوانی ئەم بەرخۆدانەی گەریلا بشکێنێ و دەستەوەستان بوو لە ئاستییدا. چونکی ئەو گەریلا قارەمان، فیداکار و بوێرانەی پارێزەری چیاکانی کوردستانن؛ گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو ئامانجی سەرکەووتندا. فیداکارانی ئەم ئامانجە هاوشێوەی؛ گابار بۆتان، خەبات تیرێژ، شەڕڤان گەریلا. چیاگەر دیجلە، ئەرداڵ ڕەشۆ و مونزوور سەرحەدن. هەربۆیە سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە چیاکانی کوردستان هیچ کاتێک ناکەوێت، ڕوحی بەرخۆدان بۆ هەمیشە زیندووە. پەڕەکانی مێژووی کورد و کوردستان بە داستانی بەرخۆدانەوە نووسراونەتەوە؛ چونکی گەلی کورد هەموو کاتێک بە بەرخۆدانی بێهاوتا و مەزن گەورەبوون، چاند و ناسنامەی خۆیان پاراستووە. بۆیە ئەم گەلە خاوەنی میراتییەکی بنەڕەتی بەرخۆدانە.

فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گیان کردن بەبەری بەرخۆدان

ئەم میراتییە لە بەتەمەنەکانەوە دەگات بە گەنجان، لە باوانەوە رۆدەچێتە نێو ڕۆڵەکان. لەمڕۆشدا ئەم میراتییە تابێت لە دڵی گەل و منداڵاندا مەزنتر دەبێت. گەر کوردان بەرخۆدانیان نەکردبا، لە کاتێکدا بە چەندین پلان و پەیماننامەی وەک قەسری شیرین، سایکس بیکۆ و لۆزانەوە دابەشبوونە، ئەوا نەزمان، نە ناسنامە، نە هەبوونیان توانای مانەوەی دەبوو. گەر بەرخۆدانیان نەکردبا، ئەوا ڕژێمی بەعس، سیاسەتی لە ناوبردنی ئێران، عەقڵێتی ستەم، ڕەگەزپەرست، فاشیستی دەوڵەتی تورک ناوی کوردیشییان دەسڕییەوە. ئەم سیستەمە هەژموونگەرایانە لە پێناو بەرژەوەندیخوازی خۆیاندا کوردییان دەکرد بە قوربانی و دەیانگۆڕییە ئامارزێک بۆ بەرژەوەندییەکانیان. بەڵام کوردان هەمووکاتێک بەرەنگاربوونەوە و بەردەوامیشین. بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە چاندنی بەرخۆدانی وڵاتپارێزی لە تەنها مانەوە دەربازکرد؛ گەیشتە ئاستی هۆشیاری، ڕێکخستن و بڕیارداری. ئیدی بەرخۆدان لە کوردستاندا بووە دەنگ و ڕەنگی ژیان. لەمڕۆشدا لە چیاکانی کوردستاندا ئەم دەنگە لە دڵی گەریلادا دەنگ دەداتەوە. ئەم دەنگدانەوەیە دیوارەکانی فاشیزم و داگیرکاری دادەڕووخێنێت.

فەرماندەی سەردەمی گابار بۆتان، شەڕڤان گەریلای ڕۆڵەی حەلەب، خەبات تیرێژ ڕۆڵەی دهێ، چیاگەر دیجلەی ڕۆڵەی کۆبانێ، ئەرداڵ ڕەشۆی ڕۆڵەی نسێبین و فەرماندە و ڕۆڵەی بوێری وان مونزوور سەرحەد بە ڕوحی خۆیان بوونە وەڵامگۆی مەزنبوونی ئەم بەرخۆدانە مێژووییە. ئەم شەش قارەمانە لە کاتی جیاوازدا بەشداری کاراونی نەمران بوون و بە شکۆدارترین داستانەوە ناوی خۆیان لە مێژووی کورد و کوردستاندا نووسییەوە. ئەوان بوونە قارەمەنانی نەمری تونێلەکانی شەڕی شەهید مونزوور.

بەرخۆدانیان بۆ مەزنکردنی هیوای ئازادی گەلی کوردستان بوو

گردی شەهید مونزووری ڕۆژئاوای زاپ، بووە یەکێک لەو سەنگەرانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا وەڵامی دەستپێکی دا بە هێرشەکانی تورکی داگیرکەر. لە ساڵی ٢٠٢١دا بەرلەوەی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی سەر هەرێمەکانی ئاڤاشین و زاپ دەستپێبکات، قارەمانان لە گردی شەهید مونزوور بۆئەوەی لە دژی داگیرکاری بوەستنەوە کەوتنە قۆناغێکی ئامادەکاری سەختەوە. ئەوان فیدایانە بوون کە ئیرادەی بە بڕیاری گەلی کوردستانیان دەنواندەوە؛ زۆرباش دووژمنیان دەناسی و دەیانزانی بە چ شێوازێک وەڵامی بدەنەوە. بۆیە بەر لەدەستپێکردنی شەڕ پلانڕێژی سەرکەووتنی خۆیانیان کردبوو. بۆیە ئاگادارانە، هەموویان چەکی خۆیان ئامادە کردبوو، وە لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون سوپای تورکی داگیرکەر هەڵەیەک بکات. لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا، گەریلا ئاپۆییەکان دەستییان بە نووسینەوەی داستانی قارەمانێتی و بەرخۆدان کرد. لە ساتە دەستپێکەکانی هاتنی دووژمنەوە تا جێگیربوونی تەواوەتییان لە هەرێمەکەدا، گەریلا بە هەمان ئایدیا، باوەڕداری و بڕیاردارییەوە شەڕیان کرد؛ بۆ مەزنکردنی هیوای ئازادی گەلی کوردستان بەرخۆدانیان کرد.

ئەم گەریلا قارەمانانە لە گردی شەهید مونزوور بۆ بونیادنانی ژیانێکی شکۆدار، سەرکەووتوو و ئازاد هەڵگری ئەو ڕوحێتی فیدای بوون. چونکی بەشێوەیەک ئەو سەنگەرەیان پاراست کە دووەمین گەورەترین هێزی ناتۆ، وێڕای هەموو دەرفەت، تەکنەلۆجیا و هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو نەیتوانی بەسەر ئەو قارەمانەدا تێپەڕن. کاتێک کە سوپای داگیرکەر هەوڵی هاتنە هەرێمەکەیان دا و بە پەلەقاژەی زۆرەوە ویستییان  هەرێمەکە دەستبهێنن، فەرماندەی سەردەمی گابار بۆتان و هاوڕێیان زۆر باش زانیبوویان بە چ شێوەیەک وەڵامی دووژمن بدەنەوە. بە تەکنیکی کاتمەند، لە تونێلەکانەوە هاوشێوەی باز دەردەچوون گورزیان لە دووژمن دەخست و دەگەڕانەوە. بە هەموو شێوەیەک لە سەنگەرەکانی خۆیانەوە پلانڕێژییان کرد و بە ڕوحێکی فیداییەوە پلانەکانیان جێبەجێ دەکرد.

سێ ساڵ بە بەڵێن و هاوڕێتی لە دڵدانشینەوە لە دژی هەموو سەختییەکان وەستنانەوە. لە سەخترین سەنگەردا، هیوا و بڕیارخوازییان بەهێزکردد و باوەڕبوون بە سەرکەوتنییان ڕەخساند. سوپای تورکی داگیرکەر سێ ساڵی هەموو جۆرە ڕێبازێکی گرتبەر بۆئەوەی لە هیوایان بخات و دواتر لەناوێیان بەرێت، بەڵام هەرگیز نەگەشت بەو ئامانجەیی و سەرنەکەووت. چەکی کیمیایی، بۆمبی فۆسفۆری، بۆمبی ناوەکی بەکارهێنا، تۆپبارانکردنی بەردەوامی ڕۆژانە، بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و درۆن هەموو ئەمانە لە ئاست بەرخۆدانی قارەماناندا پوچەڵ بووەوە. دۆخی سروشتی گردی شەهید مونزووری گۆڕی، بەڵام هەرگیز نەیتوانی مسقاڵێک لە ڕوحی بەرخۆدەری قارەمانان بگۆڕێت، بە پێچەوانەوە سات بە سات ئیرادە و پیوەندی نێوانیانی بەرخۆدەران بەهێزتر دەبوو.

بایەخی کات و شوێنیان زانیووە

گەریلاکان لە ڕۆژە ساردەکانی زستاندا بە چەندان کاتژمێر ئێشكگرییان دەگرت، بە دیسپلینی سەربازییەوە لە هەموو ساتێکدا بێداربوون. وێڕایی دەرفەت کەمی هەریەک لەوان، هاوڕێیانی خۆیانیان فێردەکرد و بەشی خۆیان هاوبەش دەکرد. کاتێک بریندار دەبوون بە گەرمی هاوڕێیەتی پەکەکەوە برینی یەکدییان دەپێچایەوە. لە سەخترین کاتەکاندا گۆرانییان دەگووتەوە، بە جۆش و مەعنەوێتەوە هێزییان دەبەخشییە یەکدی. زیاتر لە ١٠٩٥ ڕۆژ، هەموو ڕۆژێک بەهێزتر بەرەنگاردەبوونەوە و هیچ کاتێک درێزک نەکەووتە بریاردارییانەوە. بێداری، نەبوونی خواردن و خواردەنەوە، سەرمای زستان، گەرمی هاوین هیچ شت لەمانە نەبووە ئاستەنگی بەرخۆدانیان. لە نێو ئەو بارودۆخەدا بە هێزی ئایدۆلۆژیی ئاپۆییەوە بەرەنگاربوونەوە و لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک، بیرکردنەوە و هێزیی خۆیان یەکانگیرکرد و خۆیان پاراست. هونەرە سەربازییەکانیانەوە، تونێلییان کردە بڕیارگەیی چالاکی.

لە شەڕی گەریلادا لە ڕووی سابۆتاژی و هێرشکردنەسەر دووژمنەوە پسپۆربوون. سەربازانی دووژمنیان دەخستنە نێو بۆسەوە، وانەیەکییان فێرییان دەکرد کە هەرگیز لە بیریان نەچێتەوە. بە هەموو شێوەیەک لە تونێلدا ژیانێکی ماندار ژیان. باش لەوە تێگەشتبوون ئەم بەرخۆدانە نوێنەرەوەی ئیرادەی گەلە. زۆرباش لەو ئاگامەدنییەدا بوون کە بەرخۆدانیان بۆ گەلانی بندەستە. بۆیە بایەخی کات و شوێنیان زانیبوو، بە ئەرک و ڕۆڵی مێژوویانەی خۆیان هەستان و بەم تێگەشتنەوە تێکۆشان. ئەرداڵ کە لە جزیرەی بۆتانەوە هەتا گابار بە ڕێبازی سەرکەووتنەوە فەرمانداریی کردبوو، خەبات کە هێز و پشتیوانی دەدایە هاوڕێیانی، چیاگەر کە لە کۆبانێ-ەوە پەرەی بە هێڵی ئاپۆیی دا، شەڕڤان بە جۆشی گەنجێتییەوە و مونزووری ڕۆڵەی سەرحەد کە کە باوەڕی سەرکەووتنی لە دڵی هاوڕێیانییدا دەنەخشاند، هەریەک لەوانە نموونەی ئۆقیانووسێک بوون لە بەرخۆدان. بە ئارامگریییانەوە، بە باوەڕ و فیداکارییانەوە بوونە شەڕڤانی ڕاستەقینەی هێڵی ئاپۆیی.

سێ ساڵ بە بەردەوامی بەرەنگاربوونەوە. لە مەودای ١٠-٢٠ مەترێکەوە هەموو ڕۆژێک لە دژی دووژمنێک شەڕییان کرد کە باوەڕی بە هیچ پیودانێکی جەنگ نییە. لەگەڵ هێرشەکانی دووژمنێکدا کە هیچ پێوانەیەکی ئەخلاقی نییە، لە ئێستادا هاوڕێیان درێژە بە ڕێچکەیان دەدەن. بۆ ماوەی سێ ساڵ، دووەمین گەورەترین هێزی ناتۆییان لە بەر دەرگایی تونێلەکان بێ کاریگەر و دەستەوەستان کرد و مێژوویان نووسیییەوە. چونکە وان لە مێژوویی بەرخۆدانی کورداندا پەرتووکێکی دیکەیان لە بەرخۆدان نووسییەوە. قارەمانێتییان لە گردی شەهید مونزوور لە مێژوودا نەخشاند. لەمرۆدا لەسەر ڕێگەی ئەم قارەمانە نەمرانە، ڕوحی بەرخۆدان لە گردی شەهید مونزوور بەهەمان تایبەتمەندییەوە لە هەموو گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید دەلیل زاگرۆس بڵاوبوو دەبێتەوە. بە هەمان شێوە لە ئێستادا هاوڕێیانیان هەمان بڕیارداری خاکی کوردستانی پیرۆز بە خوێن و فیداکاریی خۆیانەوە دەپارێزن.