حوسێن سەدۆ: دەبێت هاڵاتیانمان کارتی دەنگدان دەربهێنێت
جێگری هاوسەرۆکانی مەخەدەشە حوسێن سەدۆ ئاماژەی بەوەدا هاووڵاتیانی شەنگال دەتوانن تاوەکو ٢٣ی ئایار لە ١٢ بنەکە کارتی دەنگدان دەربهێنن و گوتی: "دەبێت کۆمەڵگەکەمان دەستبەجێ کارتی دەنگدان دەربهێنێت."
جێگری هاوسەرۆکانی مەخەدەشە حوسێن سەدۆ ئاماژەی بەوەدا هاووڵاتیانی شەنگال دەتوانن تاوەکو ٢٣ی ئایار لە ١٢ بنەکە کارتی دەنگدان دەربهێنن و گوتی: "دەبێت کۆمەڵگەکەمان دەستبەجێ کارتی دەنگدان دەربهێنێت."
بە پێی بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ١١ی تشرینی دووەمدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت. بە پێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەرخۆی هەڵبژاردنی عێراق، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٧٠ هاوپەیمانی و پارت ناویان بۆ بەشداربوون تۆمار کردوە. بۆ دەرهێنانی کارتی دەنگدان، لە شەنگال ١٢ بنکە کراوەتەوە و پێشوازی لە گەل دەکەن.
جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) حوسێن سەدۆ دەربارەی دەرهێنانی کارتی دەنگدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی و گەلی شەنگال گرنگە کە ئەم کارتە دەربهێنن و گوتی: "تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لەم ڕێکەوتە نییە، چەندین لایەن هەوڵیاندا هەڵبژاردن دوابخەن، بەڵام لە لایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەوە ئەمە ڕەتکرایەوە و هەڵبژاردن لە کاتی خۆییدا ئەنجام دەدرێت."
حوسێن سەدۆ ئاماژەی بەوەشدا هەر هاووڵاتییەک لە ساڵی ٢٠٠٧ و پێش ئەوەش لە دایکبووە دەتوانن کارتی دەنگدان دەربێنن و گوتی: "ئەوەی پێویستە بۆ دەرهێنانی کارتی دەنگدان؛ کارتی نیشتیمانیی، ئەو هاووڵاتیانەی کارتی نیشتمانییان نییە دەتوانن بە ناسنامەکانیان و ناسنامەی عێراقی یان کارتی نیشتەجێبوون کارتی هەڵبژاردن دەربێنن."
ئەندامانی کۆمیسیۆن هاوکاری گەل دەکەن
حوسێن سەدۆ ئاماژەی بەوەشدا ئەو هاووڵاتیانەی کارتەکانیان کۆنە دەتوانن نوێی بکەنەوە و گوتی: "کەسەکان دەتوانن شوێنی دەنگدانیان بگۆڕن، دەتوانن ئەو شوێنەی لێیدان دەنگی تێدا بدەن، نەسەپێنراوە کە لە کوێ لە دایکبوونە لەوێ دەنگ بدەن. هەروەها لەم کاتەدا ئەندامانی کۆمیسیۆن هاوکاری گەل دەکەن و دەیانەوێت تەواوی کارتەکان لە کاتی خۆییدا تەواو بکەن."
لە شەنگال ١٢ بنکەی دەرهێنانی کارتی هەڵبژاردن هەیە
حوسێن سەدۆ باسی لەوەشکرد لە سەرانسەی شەنگال بە گشتی ١٢ بنکەی دەرهێنانی کارتی دەنگدان هەیە و گوتی: "هاووڵاتیانی شەنگال دەتوانن لە تەواوی ڕۆژەکانی هەفتەدا سەردانی بنەکەکانی بکەن و کارتی دەنگدان دەربێنن."
وتیشی: "ئەوەی گرنگە دەرهێنانی کارتی هەڵبژاردنە، با خەڵکەکەمان و بە تایبەتی گەنجانمان کە جاری یەکەمە دەنگ بدەن، بە زووترین کات کارتەکانیان دەربێنن، لەم قۆناغەدا گرنگترین شت ئەوەیە کارتی دەنگدان دەربهێنن."
تاوەکو ٢٣ی ئایار کات هەیە
شایەنی ئاماژە پێدانە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ١١دا ئەنجام دەدرێت. تاوەکو ١١ی ئایار پارتە سیاسییەکان دەتوانن هاوپەیمانی و ڕێکەوتنی خۆیان بونیاتبنێنن و هەروەها هاووڵاتیانی عێراق تاوەکو ٢٣ی ئایار دەتوانن کارتی دەنگدان دەربهێنن.