بە دیمەن

گەریلا تیڤی دیمەنی دوو چالاکی گەریلای لە زاپ بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی دوو چالاکی کاریگەری گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بڵاوکردەوە کە لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجام دراون.

دیمەنی چالاکی گەریلا

گەریلا تیڤی دیمەنی دوو چالاکی کاریگەری گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بڵاوکردەوە کە لە ١ی ئایار لە ڕێگەی درۆنی کامیکازی یەکنەی شەهید ئاخین مووشەوە دەکرێتە سەر پێگەی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕژئاوای زاپ.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکە ئەم زانیاریانەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردبووەوە:

"دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

لە ١ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەی شەهید ئاخین موش بە درۆنێکی کامیکاز گورزی لە کۆنتێنەرێکی داگیرکەران دا کە سیستەمێکی ڕاداری تێدابوو وە لە پێگەی هێرشکردندا بوو، لە ئەنجامدا کۆنتێنەرەکە بەتەواوەتی لەناوبردرا.

١ی ئایار لە کاتژمێر ٢١:٥٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ حەفارەیەکی زرێپۆش کە بە ئامانجی هێرشەکردن نێردرابووە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ، بە درۆنی کامیکاز لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشەوە تێکشکێندرا."