لە شەنگال یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە
شەهیدی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی و پەرلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئوندەر، لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە چیای شەنگال یادکرایەوە.
شەهیدی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی و پەرلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئوندەر، لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە چیای شەنگال یادکرایەوە.
ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی سری سورەیا ئوندەر بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لە دەستدا، لە لایەن گەلی شەنگالەوە یادکرایەوە.
چالاکیی یادکردنەوەکە لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و بەرخۆدان ئەنجام درا. کۆمەڵگەی ئێزدی، ئەندامانی تاژێ و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری چالاکی یادکردنەوەکە بوون.
یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. پاشان دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی و ئاشتی سری سورەیا ئوندەر سینەفزیۆنێک نیشاندرا.
چالاکی یادکردنەوەکە بە دروشمی شەهید نامرن کۆتایی هات.