لە کامپی هۆڵ چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی کامپی هۆڵدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا، کە چەندین کاری تیرۆرستی لە عێراق و سووریادا ئەنجام داوە و بۆ ئەرکی مەترسیدار ئەرکدار کراوە.

ئۆپەراسیۆنی هۆڵ

لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایشی ژنانی ناوخۆ، کە ماوەی چوار ڕۆژە لە ١٨ی نیسانەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەندام و شانە شاراوەکانی داعش لە کامپی هۆڵ دەستپێکراوە، چەتەیەکی مەترسیداری داعش بە ناوەی ئیبراهیم عەبدوڵای تەمەن ٤٠ ساڵ دەستگیرکرا.

چەتە ئیبراهیم عەبدوڵا بە بنەماڵە پەیوەندییەکی بەهێزییان لە ناو داعش و ئەلقاعیدەدا هەیە. نابراو بە ئەسڵ خەڵکی پارێزگایی نەینەوای عێراقە، براگەورەکەی ئەحمەد عەبدوڵا پێشتر ئەندامێکی باڵای ڕێکخراوی ئەل قاعیدە بووە، دوای ئەوەی دێتە ناو داعشەوە بەم داوایەنە لە ئۆپەراسیۆنی قەسەدە لە دێرەزۆر دەکوژرێت.

چەتە ئیبراهیم عەبدوڵا لە ناو داعشدا بۆ چەندین ئەرکی مەترسیدار ئەرکدار کرابوو. لە ماوەی دوو ساڵدا ڕاهێنانی ئایدۆلۆژی و تەندرووستی دەدات بەو کەسانەی کە تازە بەشداری داعش دەبوون. بۆ ئەم ئەرکەش لە عێراق و سووریادا کاری مەترسیداری تیرۆرستی ئەنجام داوە.

شاردەنەوەی ناسنامە و بەردوامی کاری تیرۆرستی

دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩دا لە باهۆز کۆتایی بە داعش دەهێندرێت، چەتە ئیبراهیم عەبدوڵا لەگەڵ بنەماڵەیەکدا دێتە کامپی هۆڵ و ناسنامەی خۆی دەشارێتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا بەردەوام دەبێت لە کارە تیرۆرستییەکانی و دواتر لەگەڵ هەندێک شانەی داعشدا لە ناو کەمپی هۆڵدا هێرشێک ئەنجام دەدەن و دانیشتوویەکی کامپەکە بە ناوی ئەبو ئیبراهیم دەکووژێت.

ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و دەستگیرکردنی  چەتە

لە چوارچێوەیی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە ١٨ی نیسانەوە لە کامپی هۆڵ بەردەوامە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان دڵنیادەبنەوە لە ناسنامە و جموجۆڵەکانی چەتە ئیبراهیم عەبدوڵا دەستگیر دەکرێت و دەخرێتەژێر لێپرسینەوەوە.