بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، وێنەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد پێشکەش بە سەنتەری میترۆ کرا

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە باشووری کوردستان سەردانی سەنتەری میترۆیان کرد و وێنەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازادیان پێشکەش بە سەنتەرەکە کرد.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، شاندێک لە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە باشووری کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، سەردانی سەنتەری میترۆیان کرد. لە سەردانەکەدا، شاندەکە وێنەی هەریەک لە شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد (عەزیز کۆیلوئۆغڵو، هێرۆ بەهادین، گوڵستان تارا)ـی پێشکەش بە سەنتەری میترۆ کرد.

لەم بارەیەوە سەنتەری میترۆ لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ گوتی: " هاوكارانمان لە كۆمپانیای چەتر بۆ راگەیاندن بڵاكردنەوەی وێنەی شەهیدان ( هێرۆ بەهائەدین، گوڵستان تارا، عەزیز كۆیلو ئۆغلو)یان بۆ میترۆ هێنا، وێنەی شەهیدان بەر لەوەی بە دیواری ماڵەكانمانەوە هاڵبواسرێن، لە دڵ و ویژدانماندان."