لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سوریا ١٠ کەس کوژراون
بەگوێرەی زانیارییەکان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سوریا ١٠ کەس کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سوریا ١٠ کەس کوژراون.
بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆحر) لە سوریا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ کەس کوژراون.
سۆحر ئاماژەی بەوەدا، لە شاری حەما خۆبەخشێکی پێشووی دامەزراوەی ئاسایشی سەربازی ئارزا بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی چەکدارانی نەناسراو کوژراوە، لەسەر ڕێگای عەسرەی گوندەکانی دەوروبەر شارەکەش ئەندامێکی یەکینەکانی ٨٦ـی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی ڕاگوزەر لە هێرشێکدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە.
لە لازقیەش ئەندامانی بازگەی گوندی ئەل بورجان گەنجێکیان گوللەباران کردن کە لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا کاریدەکرد و کوشتیان.
لە گەڕەکی جیبێلی شاری دێرەزۆر گەنجێک کە بەر لە دوو ڕۆژ لە ئەنجامی گوللەباراندا بریندارببوو، گیانی لەدەستدا. لە شارۆچکەی زیبانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆریش لە گوللەبارانێکدا کەسێک کوژرا.
لە دیماس کە گوندێکی دەوروبەری دیمەشقە دوو تەرم دۆزرانەوە، لە ڕۆژئاوای بەنداوی زەیزونی سحێل ئەل خابی ڕۆژئاوای دێرەزۆریش تەرمێک دۆزرایەوە. هەروەها لە ناوچەی حەسەن بن ئەل هەیسەم لە حومسیش تەرمی ژنێک و هاوسەرەکەی کە بە گوللە کوژرابوون، دۆزرانەوە.