بە دیمەن

خیتام عوسمان: چیرۆکەکانم لە تابۆلدا دەهۆنمەوە

خیتام عوسمان، کە ژنە هونەرمەندێکی دەستڕەنگینە و تابلۆکانی بە مورک و تیرە دروست دەکات، رایگەیاند لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە گوزارشت لە کۆمەڵگە و بەرخۆدانی ژنان دەکات.

خیتام عەبدولحەکیم عوسمان تەمەن ٣٢ساڵ و دانیشتووی شاری قامیشلۆ، ماوەی ١٥ساڵە خەریکی کاری چنینی تابڵویە. ئەو تابڵویانەی کە بە دەنکۆڵە و پووڵەکەوە دەیڕازێنێتەوە، نەک هەر لە ڕووی جوانکارییەوە سەرەنج ڕاكێشن، بەڵکو مانای قووڵیان تێدایە. خیتام عوسمان کە لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە ئامانجی گەیاندنی پەیامەکانیە بە کۆمەڵگا، دەیەوێت لە هەموو بەرهەمەکانیدا هەم هەستەکانی دەرببڕێت و هەم هەوڵ و تێکۆشانی ژنان پیشان بدات. خیتام عوسمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لەو بارەوە بۆچوونەکانی خۆی دربڕی.

'هونەری دەستی خۆی لە خۆیدا بەهرەیە'

خیتام عوسمان ڕایگەیاند کە هەر لە تەمەنی منداڵیەوە بە جۆش و خرۆشی زۆرەوە دەستی بە دروستکردنی تابلۆ کردووە و ڕایگەیاند کە بەرهەمەکانی خۆی زۆر خۆشدەوێت. ئەو تابلۆیانەی کە بەرهەمی دێنێت، هەم لەبواری جوانی و هەم ماناوە جێگای خۆیان هەیە.

خیتام عوسمان ئاماژەی بەوەکرد کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە فێری ئەم هونەرە بووە و وتی: "هونەری دەستی خۆی بەهرەیەکە لە ژیانی مندا. دەمەوێت ئەم هونەرەی خۆم پێشکەشی کۆمەڵگاکەم بکەم. هەرچەندە مرۆڤ بەهرەی زیاتری بێت لە ژیاندا، سەرکەوتنی زیاتر بەدەست دەهێنێت. دەمەوێت وەک مامۆستایەک خزمەت بە نەوە نوێیەکان و کۆمەڵگاکەم بکەم."

دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئامرازێکن بۆ پێشکەوتنی زیاتر

خیتام عوسمان سەرەڕای کاریگەرییە دەروونییەکانی شەڕ ڕایگەیاند کە بە تایبەتی دوای دامەزراندنی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، توانیویە کاتێکی زیاتر بۆ هونەرەکەی تەرخان بکات و ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ڕابردوودا دەرفەتی کاروباری هونەری بۆ ژنان زۆر سنووردار بوو.

شایانی باسە خیتام عوسمان تا ئێستا لە سێ فێستیڤاڵی جیاوازدا بەشداری کردووە و رایگەیاند کە هەریەک لە بەرهەمەکانی لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەوڵەمەندتر و جوانتر بوون و وتی: "هەمیشە هەوڵ دەدەم بۆ باشترکردنی کارەکانم و داوا لە هەموو ژنان دەکەم لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا جێگەی خۆیان بگرن و لە تێکۆشاندا پێشەنگایەتی بنوێنن."