دەستپێکردنی کۆبوونەوە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک
پەیوەست بە بانگەوازە مێژووییەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، وە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕێکخستنی دەم پارتی لە ناوچەکانی ئامەد، مێرسین و ئەنقەرە کۆبوونەوەی دەستپێکرد.
پەیوەست بە بانگەوازە مێژووییەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، وە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕێکخستنی دەم پارتی لە ناوچەکانی ئامەد، مێرسین و ئەنقەرە کۆبوونەوەی دەستپێکرد.
بۆ گەیاندنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە گەل، هەوڵدانەکان بەردەوامە. پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، لە ئامەد، مێرسین و ئەنقەرە دەستی بە تێکۆشان و کۆبوونەوە لەگەڵ گەلدا کرد.
ئامەد
ڕێکخستنی دەم پارتی ئامەد هەڵمەتی "بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەگەڵ گەلەکەماندا کۆدەبینەوە" لەبەردەم مۆنۆمێتی مافەکانی مرۆڤی پارکی کۆشیۆئغلۆ بە ڕاگەیانددراوێک ڕایگەیاند. هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد عەباس شاهین ٢٢ی نیسان ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز کرد و پاشان دەربارەی هەڵمەتەکە زانیاری بڵاوکردەوە.
شاهین ئاماژەی بەوەدا دەبێت پرسی کورد کە بە سەدان ساڵە بەردەوامە چارەسەر بکرێت و جەختی کردەوە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە کرا زۆر گرنگە. هەروەها ئەم بانگەوازە لە جیهان دەنگی دایەوە و گەلیش خاوەندارێتی لێکرد و گوتی: "لەگەڵ ٢٧٥ هەزار بنەماڵە و یەک میلیۆن ١٤٥ هەزار کەس ڕووبەڕوو کۆدەبینەوە. بۆ ئەم تێکۆشانەمان لە ئامەد سەدان کۆمیسیۆنمان بونیاتناوە. لە ئەمڕۆوە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێین، پڕۆسەکە باس دەکەین و بۆچوونی گەلیش لەسەر پڕۆسەی گۆڕان و گۆڕانکارییەکان وەردەگرین. بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بۆ ئەوەی گەل لەم پڕۆسەیەدا جێبگرن ئەم هەڵمەتەمان دەستپێکرد.
ئەدەنە و مێرسین
لە ئەدەنە و مێرسین دەم پارتی تێکۆشان "بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرانی ماڵان"ی دەستپێکرد. هاوسەرۆکی ناوچەی جەیهانی دەم پارتی تاهیر ئۆزدەمیر سڵاوی ڕێبەر ئاپۆی بۆ تێکۆشەران ڕاگەیاند و نامەی هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقر خان بۆ تێکۆشەران نارد. ئۆزەدەمیر تێکۆشەرانی بانگهێشتکرد بۆ ١ی گوڵان کە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
لە نامەکەی ئۆزدەمیردا ئەم گوزارشتەکردنە هەیە: "بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد. ئەم بانگەوازییە بۆ ئەوە بوو کە کۆتایی بە ئازار، هەژاری بێنێت. گوتی "ئاشتی بەدی دێت، چارەسەری بە دی دێت". ئەم گوتنە بانگەوازێکی ئاسایی نییە، هیوایەکە بۆ هەموو گەلان، ڕێگەی ژیانێکی نوێ دەکاتەوە. لەم بانگەوازەدا داهاتوویەکی دیموکراتیک و هیوایەکی مەزنی بۆ هەموو گەلان و باوەڕییەکان هەیە. بۆ ئەوەی ئەم هیوا زیاد بکەین ماڵ بە ماڵ دەگەڕێین و گرنگی ئاشتی باس دەکەین.
دەبێت کۆتایی بەم ئازارە بێنین. تورکیا بکەین بە وڵاتێکی ئاشتیخواز، دیموکراتیک، یەکسان و دادپەروەر، دەبێت پێکەوە داهاتوومان ڕزگار بکەین. دەبێت لە بیری نەکەین ڕێگەی بە دی هێنانی ئەمە، بەڕێوەبردنی تێکۆشانی ڕەنج، ئاشتی، دیموکراسی و یەکسانییە پێکەوە. دەمانەوێت داهاتوویەکی جوان پێکەوە بونیات بنێین. پێکەوە لەسەر ڕێگەی ئاشتی و دیموکراسی ڕێپێوان بکەین. لە هەموو شوێنێک ئەم بانگەوازە هەڵگرین. پێکەوە ژیانێکی نوێ لەسەر بناغەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێین.
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان."