هێرشەکانی سوپای تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە

هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر سێ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٨٦٦ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کردووە. هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کردووە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و وەڵامدانەوەی گەریلا لە دژی هێرشەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورک بە فڕۆکەی جەنگی؛

لە ١٩ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار دوو جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

لە ٢٠ی نیسان گۆڕەپانی سپیندارێی گارە، جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛

٢٠، ٢١ و ٢٢ی نیسان گۆڕەپانی لۆلانی هەرێمی خواکوڕک سێ جار، گۆرەپانەکانی سپیندارێ و مژێی هەرێمی گارە ٨٦جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، شێلازێ و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ١٥٩ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٦١٨جار؛ بە گشتی ٨٦٦ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.

لە ١٩ی نیسان بە هەلیکۆپتەری جەنگی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بۆردوومان کرا.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

بەرەبەیانی ١٩ی نیسان لە هەرێمی خواکوڕکی شەهید کاموران سیستەمێکی سابۆتاژی کە پێشتر جێگیرکرابوو، بە سەربازانی تورکی داگیرکەردا تەقیوە و لانیکەم سێ داگیرکەر بریندار بوون. دواتر سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر بریندارەکانی لە گۆڕەپانەکە دوورخستەوە.

١٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٢:٠٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ ئامانجێکی هێرشکەر بووە ئامانجی درۆنی کامیکازی یەکینەی شەهید ئاخین موشمان.

٢٠ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٢٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ یەکنەی شەهید ئاخین موشمان بە درۆنی کامیکاز گورزییان ئامانجێکی هێرشکەر دا.

٢٠ی نیسان لە کاتژمێر ١٠:٤٠ دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ یەکینەی شەهید ئاخین موشمان بە درۆنی کامیکاز گورزی لە ئامانجەکانی هێرشکەر دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٢:١٠دا لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوە لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیرا."