هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بە ڕێژەی ٧٨٪ زیادیان کردووە
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (سی پی تی) ئەمریکی ڕاپۆرتی مانگی نیسانی دەربارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (سی پی تی) ئەمریکی ڕاپۆرتی مانگی نیسانی دەربارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە مانگی نیساندا لەلایەن تورکیاوە بەگشتی ٢١٠ هێرش ئەنجامدراوە. لەوانە ٩١ هێرش لە ناوچەی دهۆک بوون.
دووپاتکراوەتەوە لەنێو هێرشەکاندا، بۆردوومانی ئاسمانی و هێرشی سەربازیی جیاواز هەن.
سی پی تی دووپاتی کردەوە، هێرشەکان بەگوێرەی مانگی ئادار، بە ڕێژەی ٧٨٪ زیادیان کردووە.