یادی ئایسەل دۆغان کرایەوە
ئایسەل دۆغان ئەندامی گروپی دووەمی ئاشتی لە سێیەمین ساڵوەگەڕی کۆچیدا لە سەر گۆڕەکەی لە دێرسیم یادی کرایەوە.
ئایسەل دۆغان ئەندامی گروپی دووەمی ئاشتی لە سێیەمین ساڵوەگەڕی کۆچیدا لە سەر گۆڕەکەی لە دێرسیم یادی کرایەوە.
ئایسەل دۆغان ئەندامی گروپی دووەمی ئاشتی و سیاسەتمەدار لە سێیەمین ساڵوەگەڕی کۆچیدا لەسەر گۆڕەکەی لە دێرسیم یادکرایەوە. بنەماڵەی ئەیسەل دۆغان، نوێنەری پارتە سیاسیەکان، جەڤدەت کۆناک سەرۆک شارەوانی دێرسیم کە لە شوێنی قەیوم دانراوە، لە مەراسیمەکەدا بەشدار بوون.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد. پاشان بەشداربووان لەسەر گۆڕەکەی دەستە گوڵیان دانا و مۆمیان داگیرساند. دواتر ئۆزجان ئاتەش هاوسەرۆکی دەم پارتی دێرسیم قسەی کرد و گوتی: "هەر کات ناوی ئایسەل دۆغان دەهێنرێت، تێکۆشین و ئاشتی بەبیر مرۆڤدا دێتەوە. ئۆزجان ئاماژەی بەوەدا کە ئایسەل دۆغان بە حەسرەتی ئەوەی ڕۆژێک ئاشتی بەرقەرار بێت بەڕێکرا و وتی: " بەدڵنیاییەوە ئێمە لە ڕێگەی هەڤاڵانی ئایسەلەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان هەتا بەدی هاتنی ئازادی و ئاشتی. لەم بۆنەیەدا، جارێکی تر لەکەسایەتی ئایسەلدا یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە لە تێکۆشانی ئازادیدا گیانیان بەختکرد."
دواتر مەنشوورە دۆغان، خوشکی ئایسەل دۆغان، سەرەتا یادی ئەو کەسانەی بەبیر هێنایەوە کە لە تێکۆشانی ئازادیدا گیانیان بەختکردوو و وتی: "ئایسەل بە فەلسەفەی خواردنی شەوێ بەیانیان دەژیا. لەبەر ئەوەی داوای ئاشتی دەکرد ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی کرا. هیوادارم ئەو خراپەکارانەی ئەو کارەیان کرد لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت. بێگومان ئاشتی بەرقەرار دەبێت. ئێمەش قەد خوشکی خۆمان بە تەنیا نەهێشتووە و بەو بۆنەوە شانازی پێوە دەکەین.
پاشان ئامادەبووانی مەراسیمەکە سەردانی گۆڕی یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکەیان کرد.