پەڕلەمانتاری پێشووی هەدەکە هۆشیار ئۆسزای پەیوەست بە پرۆسەکەوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکەی پەکەکە دەستپێکێکی نوێیە و لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی سیاسی کورد بەهێزتر دەبێت.
ئۆسزای لە دەستپێکی قسەکانیدا یادی سری سورەیا ئۆندەری کردەوە و دەستنیشانی کرد بوو بە سیمبوڵی ئاشتی، ئۆسزای هەڵسەنگاندی بۆ پرۆسەکەکە کرد کە بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە و گوتی: "بەروارد بە دۆخێ بەڕێز ئۆجالان و وە ئەو سیاسەتە فشارکەرەیی هێڵی باخچەلی-ئەردۆغان، ئەو رووداوانەی لە ئێستا ڕوودەدەن جێگەی هیوان. چونکە دەرفەتی ئاشتی سەرلەنوێ ڕەخساوە و هەندێک دەرفەت کراوەتەوە، بەڵام هیشتا ترس و نیگەرانی لە ئارادایە. یانی ئەمەوێت بڵێم هێندەی دەرفەتەکان لە بەرانبەردا ترس و نیگەرانیش لە ئارادایە."
دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە
ئۆزسۆی دەستنیشانی کرد پەکەکە بە خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ، بەدڵنیاییەوە دەستی ڕێبەر ئاپۆیی لەسەر مێزی دانوستان بەهێز دەکات و ئەمەش بەردەوامی کولتووری فیداکاریی پەکەکە و گوتی: "ڕەنگە ئەمە کۆتا فیداکاریی پەکەکەبێت. ڕێکخستنێکی چەکداری کە زیاد لە ٥٠ ساڵە بەردەوامە گەیشت بەئاستێک کە کۆتای بەخۆی بهێنێت، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە. ئیرادەی سەرلەنوێ ڕێکخستنبوونەوەی تێکۆشانی کوردە لە تورکیا و کوردستان."
ئۆزسۆی ئاماژەی بەگرنگی پرۆسەکەکە کرد و هیوای خواست ببێتە سەرەتای ئەو خاڵەیی کە کوردان بە ئازادانە پرسی کورد هەڵسەنگێنن و بگەن چارەسەر. بێگومان پرسێکی مەزنە و گوتی: "بێگومان کوردان هەوڵدەدەن زمان و دەرفەتی چارەسەری ئەم پرسانە لە چوارچێوەی ئازادی و دیموکراسییدا بهێندرێنە ئاراوە."