بە دیمەن

هەپەگە دیمەنی تێکشکاندنی دوشکەیەکی بڵاوکردەوە

کەناڵی گەریلا تیڤی دیمەنی تێکشکاندنی چەکێکی دوشکەی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژئاوای زاپی هەرێمی شەهید دەلیل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی تێکشکێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی وهەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکە ئەم زانیاریانەی خوارەوەی ڕاگەیاند:

"لە ٣ی ئایار کاتژمێر ١٤:٥٥، لە ڕۆژئاوای زاپی هەرێمی شەهید دەلیل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، چەکێکی دوشکە کە بۆ هێرشی سەر تونێلەکانمان بەکار دەهێنرا، بە درۆنی کامیکاز لەلایەن یەکینەی شەهید ئاخین مووشەوە تێکشکێندرا."