حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو لە ئێران لە سێدارە درا

درەنگانی ئەمشەوی ڕابردوو هاوڵاتی کورد حەمید حسێن نەژادحسێن نەژاد حەیدەرانلووو لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارە درا.

دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٢٧ـی ئاداری ئەمساڵدا حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی گوندی سگریکى سەر بە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای ورمێ لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە بە تۆمەتی "یاخیبوون دژی دەوڵەت" سزای لەسێدارەنەکەی پەسەند کرا. درەنگانی ئەمشەوی ڕابردوو لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارە درا.

ئەم لە سێدارەدانە لە کاتێکدا لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بنەماڵەی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو زیندانیی سیاسیی کورد سزادراو لەبارەی سزای لەسێدارەدانی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلووو پەیامیكیان ئاڕاستەی مای ساتۆ نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی کرد.

لە پەیامەکەدا داوای دەستوەردان کرابوو لە بڕیارەکەی دادگای باڵادا بۆ پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکە و ئاماژە بەوەکرابوو: "ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجەی زۆر دراوە تا لە میدیاکانی دەوڵەتەوە بڵاوی بکەنەوە."