شیمەل چام: نیگەرانین سەبارەت بە تەندرووستی باوکم

زیندانیکراوی نەخۆش محەمەد ئەمین چام بۆ چارەسەر برایە نەخۆشخانە و دواتر گوازرایەوە بۆ زیندان. کچەکەی، شیمەل چام ڕایگەیاند نیگەرانن سەبارەت بە تەندرووستی باوکی.

زیندانیکراوی نەخۆش محەمەد ئەمین چام (٦١ ساڵ) لە زیندانی جۆری Tی بەشیری ئێلح زیندانی کراوە، لە ١٦ ی نیسان جەڵتەی دڵ لێی دا، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوە و پەروەردەی ئێلح و لەوێ چارەسەر دەکرێت. چام لە ٢٢ ی نیسان دووبارە گوازرایەوە بۆ زیندان.

کچەکەی شیمەل چام ڕایگەیاند ئەوان چاوەڕێی ئازادکردنی باوکی بوون، چونکە نابێت چارەسەر لە زیندان بەردەوام بێت، بەڵام ئەمڕۆ لەم ڕەوشەدا دیسان نێردرایەوە بۆ نەخۆشخانە، هێشتا خوێنبەرەکانی دڵی گیراون، ناردنەوەی بۆ زیندان جێگەی خەم و نیگەرانییە، هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە.

شیمەل چام ڕایگەیاند گوتی: "پێش ئەوەی باوکم جەڵتەی دڵ لێی بدات داواکارییمان پێشکەش بە شاندەکە کرد. بەڵام لیژنەکە بەبێ گوتنی هیچ شتێک، هەموو شتێکیان ڕادەستی دامەزراوەی پزیشکی دادەوەریی کرد. ئێمە ڕاپۆرتەکانی باوکممان وەرگرتووە و دیسانەوە داواکاریی پێشکەش دەکەین. بەهیواین ئەم جارە وەڵامێکی ئەرینی بدەنەوە".