ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە کۆبانێ پیرۆز کرا
بەبۆنەی ١٢٧هەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی لە زانکۆی کۆبانێ پانێڵک ئەنجام درا.
بەبۆنەی ١٢٧هەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی لە زانکۆی کۆبانێ پانێڵک ئەنجام درا.
بەبۆنەی ١٢٧هەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان، ئەمڕۆ لە زانکۆی کۆبانێ پەیوەست بە گرنگی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە هۆڵی زانکۆکەکە پانێڵێک ئەنجام درا. لە پانێڵەکەدا خوێندکارانی پەیمانگای باڵای ڕاگەیاندن بەڵێنیان دا ببنە دەنگ و ڕەنگی حەقیقەت.
پانێڵەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، دواتر هاوسەرۆکی زانکۆ کۆبانێ شەڕڤان موسلم قسەی کرد ئەم ڕۆژەی لە هەموو ڕۆژنامەوانان پیرۆز کرد و گوتی: "ئەم ڕۆژە لە مێژووی گەلی کوردا هەنگاوێکی نوێ بوو، ئەم هەنگاوە بۆ ناساندنی کەلتوور و شوناسی کورد بوو. داگیرکەران هەمووکات هەوڵیانداوە گەلی کورد لە ناوبەرن، بەڵام گەلەکەمان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئازاد هەمووکات ڕاستییەکانی دەربڕیوە."
هەروەها لە لایەن مامۆستای پەیمانگای باڵای ڕاگەیاندنی کۆبانێ عەلی نەبۆ لەسەر گرنگی ئەم ڕۆژە سیمینارێک پێشکەشکرا.
لە چالاکییەکەدا پەیوەست بە ڕەنجی ڕاگەیاندنی ئازاد دیاری دابەشکرا و ڕۆژنامەوان دیجلە ئەحمەد بە شایستەی دیاریکە بینرا. دیجلە ئەحمەد چەند قسەیەکی کورتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە تا کۆتایی خاوەندارێتی لە کامێرای گوربەتەلی ئەرسۆز و جیهان بیلگین دەکات و تاوەکو کۆتایی لەسەر ڕێگەی حەقیقەت دەبێت.
هەروەها لە کۆتاییدا وێنەی خوێندکارانی پەیمانگای باڵا پیشاندرا و چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێی ئەندامانی ناوەندی کەلتووری و هونەر باقی خدۆ کۆتایی هات.