ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە کەمپی هۆڵ بەردەوامە

لە کەمپی هۆڵ ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە دژی شانە نوستووەکانی داعش لە پێنجەم ڕۆژییدا بەردەوامە.

لە کەمپی هۆڵ ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە پشتیووانی قەسەدە و یەپەژە لە دژی شانەنووستووەکانی داعش دەستی پێکردبوو، لە پێنجەم ڕۆژدا بەردەوامە.

لە ڕۆژی پێنجەمی ئۆپراسیۆنەکەدا  گەران و پشکنین لە بەشی ٥ی کۆچبەرانی سووریادا دەکرێت.

کەمپی هۆڵ مەترسیدارترین کەمپی جیهانە. ١٣ هەزار و ١٢٤ پەنابەری عێراقی و ١٥ هەزار و ٨٠٥ کۆچبەری سووری، ٦ هەزار و ٣٨٥ ژن و منداڵی چەتەکانی داعش لە کەمپەکەدا نیشتەجێن.