ڕۆژنامەگەری کوردی لە مێژووی خۆیدا هەمیشە لەسەر ڕێگەی حەقیقەت بووە. لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ مقداد مەدحەت بەدرخان و جەلالەدین عەلی بەدرخان یەکەم ڕۆژنامەیان لە قاهیرە بە ناوی 'ڕۆژنامەی کوردستان' بڵاو کردەوە. ئەو مێژووە و بناغەیەی کە لەو سەردەمەوە دانرا، هەتا ئەمڕۆ وەک میراتێک ماوەتەوە. لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرکەوت کە چۆن بەدەیان ڕۆژنامەوان لە بەدواداچوونیان بە شوێنن ڕاستییەکاندا گیانی خۆیان بەخت کرد.
یەکێک لەو دەزگایانەی چاپەمەنی ئازاد کە لەسەر بنەمای حەقیقەت و بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدان دانراوە، ڕادیۆی ئیف ئێمی شەهبایە لە شاری حەڵەب. زیلان حەموش، پەیامنێری ڕادیۆی شەهبا ئێف ئێم بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەوانی کوردییەوە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئەم ڕۆژەی لە سەرجەم ڕۆژنامەوانان و شوێنکەوتوانی رێگای حەقێقەت پێرۆز کرد.
زیلان حەموش لە سەرەتای قسەکانیدا، ئاماژەی بە دامەزراندنی ڕادیۆی شەهبا کرد و وتی: "ڕادیۆی شەهبا ئێف ئێم لە مانگی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ـەوە بۆ ماوەی ٦مانگ دەستی بە تاقیکردنەوە کرد. سەرەتا ئێمە تەنها ٥کەس بووین، ئێستا ٨کەس کە زیاتر ژنین درێژە بە کارەکانمان دەدەین."
زیلان ڕایگەیاند، ئەمە بۆ جاری یەکەمە کە ڕادیۆیەکی لەم جۆرە لە حەڵەب دەکرێتەوە و وتی: "کاتێک ڕادیۆیەکی لەم جۆرە بۆ یەکەمجار لە حەڵەب کرایەوە، لە کار و چالاکییەکانیدا سەرەتا تووشی ئاستەنگی زۆر بوو. چونکە لەو کاتەدا ڕژێمی بەعس گەمارۆی بەسەر هەردوو گەڕەکەکەدا سەپاندبوو. بەڵام ستافی ڕادیۆەکە نەیانهێشت کارەکان ڕاوەستێت و لەسەر بنەمای پەرەپێدان کار و پەخشەکان بەردەوام بوو. کارەکانی ڕۆژانەی ڕادیۆی شەهبا وەهایە، هەموو کاتژمێرێک بەشێکی هەواڵ بە زمانی عەرەبی و کوردی پەخش دەکرێت. جگە لەوەش لە ڕۆژێکدا دوو جار هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی و کوردی لە نیوەڕۆ و ئێواران پێشکەش دەکرێن. هەروەها لە گەڵ ئەوەش بە پێی ڕۆژەڤەکانی هەرێمەکان دۆسیە ئامادە دەکرێن و بڵاو دەکرێتەوە.
زیلان حەموش ئاماژەی بە ڕۆڵی ژنان لە کار و چالاکییەکانی ڕادیۆەکەدا دا و وتی: ''ژنان لە هەموو ڕێکخراوەکاندا ڕۆڵی زیاتر دەگێڕن. بە تایبەت لە ڕادیوی شەهبادا وەک ئامادەکردنی هەواڵ، بواری تەکنیکی، پێشکەشکردنی بابەتی هەواڵ و هتد و رەوڵێکی کارا دەگێڕن. هەروەها لە پەخشەکانماندا بە پێویستی دەزانین زیاتر تیشک بخەینە سەر پرسە پەیوەندیدارەکان بە ژنانەوە، ڕادیۆەکە لە شارەکانی حەڵەب و شەهبا بڵاو دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا زیلان حەموش پەیامنێری ڕادیۆی شەهبا ئێف ئێم بەڵێنی بەردەوامیدانی بە ڕێبازی شەهیدان دووبارە کردەوە و وتی: "وەک خەباتکارانی ڕادیۆی شەهبا ئێف ئێم خۆمان بەهێزتر دەکەین و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. هاوڕێانی شەهیدمان نازم داشتان و جیهان بلگین و عەگید ڕۆژ بە ڕێبازی قارەمانێتیەوە تێکۆشان، ئێمەش بەڵێن دەدەین ڕێبازی هەموو هاوڕیانی شەهیدمان