دەم پارتی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیی پیرۆز کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕۆژی ڕۆژنامەوانی کوردی پیرۆز کرد گوتی: "ڕۆژی ڕۆژنامەگەری سیمبوڵی بەرخۆدان و تێکۆشانی حەقیقەتە."

دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز کرد و دەستنیشانی کرد ڕۆژنامەی کوردستان بۆ ڕووناکردنەوەی کوردستان هەنگاوێکی مەزن بوو بۆ گەیشتن بە هۆشمەندی نەتەوەیی و تێکۆشانی یەکسانی و ئازادی و گوتی: "ڕۆژنامەی کوردستان کە لە ڕاگەیاندنی کوردیدا بووە خاڵی دەستپێک و وەرچەرخان، بە داخەوە لە تاراوگەدا لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا دەرچوێندرا و هەموو فشارێکی لەسەر بوو، گوزارشتی لە حەقیقەتی کوردستان و گەلی کورد کرد."

لە بەردەوامییدا هاتووە: "ڕۆژنامەی کودستان بەدەر لە هێڵ و تێکۆشانی ڕۆژنامەوانی خۆی، بووە ناوی حەقیقەتێک کە ١٢٧ ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە دژی نکۆڵیکردن، لە ناوبردن و تۆڵەکردنەوە بووە بە ڕووناکی. بۆیە ڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان لە ٢٢ی نیسانی ١٩۷٩ەوە وەک ڕۆژی ڕۆژنامەوانی کوردی پەسەند کرا و پێرۆز دەکرێت. ١٢٧ ساڵە بە بە هەزاران ڕۆژنامەوانی کوردی لەگەڵ هەموو ئازار و ئاستەنگییەکان، لەگەڵ سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لەنابردندا لەسەر ئەو ڕێگەیەیی میقداد بەدرخان کردییەوە بە بڕیاردارییەوە درێژەی پێدەدەن و ئەم نەریتە دەپارێزن. ڕۆنامەوانانی کوردی کە حەقیقەت دەنووسنەوە، هەموو بوونە گەواهیدەری بەرخۆدان و هەمیش بوونە بەشێک لەم مێژووی بەرخۆدانە. لەم پێناوەشدا قوربانی سەختییان داوە."

ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتی بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

"ئەم حەقیقەتە کە لە سەرەتای سەدەدا سەریهەڵدا لە تاریکی ساڵانی نەوەدەکاندا وەک ڕووناکی وەستایەوە و لە ساڵانی ٢٠٠٠دا پێشەنگایەتی گۆڕان و وەرچەرخانی سیاسی کرد. ئەم ڕێگەیە کە بێسنوور بەردەوام بەرەو حەقیقەت دەچوو ئەمڕۆ لە سەرانسەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەتی لە کوردستان بووە بە هێزێکی ماناداری لێگەڕینی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

بۆیە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی تەنها جەژن نییە، لە هەمانکاتدا بوو بە سیمبوڵی بەرخۆدان و تێکۆشانی حەقیقەت. جەژنی ڕۆژنامەگەری بەتایبەتی لە دامەزرێنەری ڕۆژنامەی کوردستان میقدات مەدحەت بەدرخان و لە هەموو تێکۆشەرانی ڕاگەیاندنی کوردی پیرۆز بێت. لە کەسێتی موسا عەنتەر غوربەتەلی ئەرسۆز، ناگیهان ئاکارسەل، جیهان بیلگین و نازم داشتاندا بە ڕێز و خۆشەویستییەوە هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندن بە بیردێنینەوە. بەڕێزەوە بەژنمان لە ئاست یادکردنەوەیان، میراتیی تێکۆشانیاندا دادەنەوێنینەوە."