سۆهر: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ کەس کوژراون

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند بە ڕووداوی جیاواز لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ کەس کوژراون.

سۆهر ئاماری ڕووداوەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ناوچە جیاوازەکانی سووریای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا بە ڕووداوی جیاواز کوژراون. بە پێی ڕاپۆرتەکە زۆربەی ڕووداوەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشقدا ڕوویانداوە و هۆکاری کوشتنەکانیش چەکدارانی سەر بە دەسەڵاتی دیمەشقە.

ڕووداوەکان بەم جۆرەن:

"لە گوندی زەفرانی ڕۆژئاوای حومس چەند چەکدارێکی نەناسراو کەسێک لە پێش ماڵەکەی خۆیدا دەکووژن.

لە ناوچەی تەلی گوندەواری منداڵیک بە هۆی ڕوداوێکی کۆمەڵایەتییەوە گیانی لە دەستداوە.

هەروەها لە گوندی قونەتیریای شارۆچکەی خان عەرنەب شوانێک بە پاشماوەی مین و تەقەمەنی جەنگ گیانی لە دەستداوە.

لە هەرێمی ئەشرەفیەی سەحنایەی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق دوو چەکداری خۆجێیی لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی دەسەڵاتی دیمەشقدا کوژران.

هەروەها تەرمی شۆفێرێکی تەکسی لە نەخۆشخانەی مواسەت دۆزرایەوە دوای ئەوەی لە گەرەکی وەردی دیمەشق ڕفێندرا.

لە گوندی خربە باسلحای شاری شێراوای عەفرینیش کەسێک بە هۆکاری تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەستداوە.

لە ناوچەی جەبیباتی شاری جەبلی لە هێرشێکی چەکداریی چەند چەکدارێکی نەناسراودا هاوڵاتییەک کوژرا."