پێگە و ڕۆڵی ژن لە نێو کۆمەڵگەی دروزیدا

لە نێو کۆمەڵگای دروزیدا ژنان بە تەنها ئەندامی خێزان نین، هاوکات پارێزوانانی باوەڕ و ئەخلاقیشن. دەتوانن خۆیان بگەیەنن بە زانینی ئاینی و بگەنە ئاستی نوخبە و لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن.

پێگەی ژنانی دروزی

سەرەڕای ئەوەی دروزییەکان لە ڕووی ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە کۆمەڵگایەکی داخراون، بەڵام هەڵوێستیان بەرامبەر بە ژنان لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکسانیخواز و دادپەروەرانەترە. ژنان بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و گەیشتن بە زانستی ئایینی مافی یەکسانیان هەیە. ئەمە بووەتە هۆی دروستبوونی سیستەمێکی ئەخلاقی لەسەر بنەمای لایەنە عیرفانیی و فەلسەفی کە ژنانیش دەگرێتەوە.

ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگا و کولتووردا

لە کۆمەڵگەی دروزیدا ژنان بۆ وەرگرتنی پەروەردەیەکی باش هاندەدرێن. چونکە لە پەروەردەی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی منداڵاندا دایک کەسی سەرەکی و بەرپرسیارە. ژنان نەک تەنها لەناو بنەماڵەدا، بەڵکو لەناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتیشدا وەک پێشەنگی ئەخلاقی سەیر دەکرێن. دروزییەکان تەنها لەناو کۆمەڵگەی خۆیاندا هاوسەرگیری دەکەن. ئەگەر ژنێک لەگەڵ کەسێکی غەیر لە دروزییەکان هاوسەرگیری بکات، لەوانەیە لە کۆمەڵگای خۆیاندا دووری بخەنەوە. ژن وەک پایەی بنەماڵە سەیر دەکرێت. ئەرکی یەکێتی، کەرامەت و ناسنامەی ئایینی بنەماڵەکە بپارێزێت. بەهیچ شێوەیەک فرەژنی قبوڵکراو نییە. لە لایەنی ئەوانەوە هاوسەرگیری لەگەڵ تەنها کەسێک شتێکی گرنگە.

ژنان لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا هەرێمیەکان، دامەزراوە پەروەردەییەکان و تەنانەت لە بواری سیاسیشدا دەتوانن بەشداری و ڕەوڵیان هەبێت. بە تایبەتی لە لوبنان و ئیسرائیل، ژنانی پێشکەوتووی دروزی لە پارتە سیاسییەکان، پەروەردە و تەندروستیدا ڕۆڵی چالاک دەگێڕن. ژنانی دروزی وەک پزیشک، مامۆستا، سیاسەتمەدار، ئەندازیار و پارێزەر کاردەکەن. هەروەها لە ئیسرائیل ژنانی دروزی لە سوپادا ئەرکدارن. ئاستی خوێندنیان بەرزە و لە گەشەپێدانی بنەماڵە و کۆمەڵگاکانیاندا ڕۆڵێکی کارا دەگێڕن.

ڕۆڵی ژنانی دروزی لە لایەنی باوەڕییەوە

ئوقاڵ (زانا/ توێژی ژیر):لێرەدا ژنان لە بواری ئازادی خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بابەتی ئایینەوە پێشەنگایەتی کۆمەڵگاکەیان دەکەن. نەزان (چینی گەل): لێرەدا ژنان بەپێی یاسا بنەڕەتیە ئەخلاقییەکان ڕەفتار دەکەن، بەڵام لە نهێنییە ئایینییەکان بێ ئاگان. لەوانەیە ژنان لە چینی ئاگا دابنرێن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ئاستی پێشەنگە ئایینیەکاندا جێگە بگرن. ئەم دۆخە لە زۆربەی لە ئایینەکان و جیهانی ئیسلامیدا بوونی نییە. ژنان دەتوانن بەشداری لە نوێژی بەکۆمەڵ و گفتوگۆە باوەڕییەکاندا بکەن. لە کۆبوونەوەکاندا ژنان و پیاوان زیاتر بە جیا دادەنیشن بەڵام خاوەن ڕۆڵی یەکسانن. بەبێ جیاوازی ڕەگەزی، ئەرکە ئەخلاقییەکان لەسەر بنەمای ڕەگەز نییە.

شێوازی پۆشینی جل و بەرگی ژنانی دروزی بەپێی تەمەن و گرێدراوبوونی ئایینیەوە جیاوازە: ژنانی زانا و تێگەیشتوو پەردەیەکی سپی سادە بەسەر جل و بەرگیاندا دەدەن. ژنانی گەنجتر و ژنانی چینی کۆمەڵایەتی جلوبەرگی مۆدێرنتر لەبەر دەکەن، بەڵام بە هەموو چەشنێ ئاگاداری پاراستنی حەیا و شەرم هەن. جل و بەرگ نەتەنها هێمای باوەڕە، بەڵکو نیشانەی پێگەی ئەخلاقیشە.

ژنان لە نێو دروزییەکاندا، نەک تەنیا لە بنەماڵە، بەڵکو لە بواری کۆمەڵایەتی و ئایینیدا کەسایەتیەکی چالاک، ‌هێژا و بەرپرسیارن. دەتوانن بەشداربوونیان لەگەڵ ڕۆشنبیران و هاوبەشکردنی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پەروەردە و بابەتی کۆمەڵایەتی و یەکسانی هەیە. ئەم پێگە بەهێزەی ژنان یەکێکە لە بنەماکانی پاراستنی ئارامی و شوناسی کۆمەڵگەی دروزی.